ئیمامئۆغڵۆ: پابه‌ندین به‌ بڕیاری خوێندن به‌ زمانی كوردیی

چاوی خۆیان بەرامبەر بە کێشەکانی پەنابەرانی سووریا لە شارەکەیان دانه‌خستووه‌
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانی ئیستانبوڵ بۆ کوردستان24 لەبارەی پرسی پەنابەران و خوێندن بە زمانی کوردی رایگه‌یاند، ئەوان هیچ کاتێک چاوی خۆیان بەرامبەر بە کێشەکانی پەنابەرانی سووریا لە شارەکەیان دانه‌خستووه‌ و تاوانباریشیان ناکەن.

لەبارەی خوێندن بە زمانی کوردی، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، دووپاتی کردەوە، کە پابەندن بە بڕیاری خوێندن بە زمانی کوردی و هەرچەند داواکاری زیاتربێت ئەوان کۆرسی زیاتر لەبارەی خوێندن بە زمانی کوردی دەکەنەوە.