سوپا به‌ره‌و باشوور جوڵه‌ی پێكرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزێكی زۆری پڕچه‌كی سوپای عێراق ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی باشووری عێراق كرا.
سایته عێراقییه‌كان له زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانه‌وه بڵاویان كرده‌وه، مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌و هێزانه بۆ پاراستنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ماته‌مگێڕی شیعه‌كانه.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا كراوه.
جووڵه پێكردنی سوپای عێراق، له كاتێكدایه ره‌وشی ئه‌منی به‌شێكی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق سه‌قامگیر نییه.
نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌كه خۆپیشاندان و شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایه‌تی پارێزگاكانی باشووری عێراقی گرتووه‌ته‌وه.
له ئاكامی پشێوییه‌كان و پێكداهه‌ڵپژان و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران زیاتر له 100 كه‌س كوژراوون و زیاتر له 6000 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.