چاوشئۆغلۆ پلانی توركیا بۆ داهاتووی رۆژئاوای كوردستان ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رایگه‌یاند، له باكووری سووریا عه‌ره‌ب زۆرینه‌یه و ئیداره ده‌گرنه ده‌ست و ئه‌گه‌ر كوردیش له ناوچه‌كه هه‌بێت، ئه‌وانیش به‌شدار ده‌بن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ره‌سمی توركیا، ئه‌نادۆڵ له چاوپێكه‌وتنێكدا باسی ره‌وشی باكووری سووریای كرد.
چاوشئۆغلۆ له باره‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و توركیا سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا گوتی: یه‌په‌گه له قامیشلۆ ده‌چێته ده‌ره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادان روونه‌دات، قامیشلۆ له سنووری ناوچه‌ی ئارام ده‌رهێنراوه.
گوتیشی: یه‌په‌گه به قوڵی 30 كیلۆمه‌تر سنووره‌كان به‌جێ ده‌هێڵێت و ته‌نانه‌ت سوپای توركیا ده‌چێته ناو كوبانێش.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه ئیداره‌ی ناوچه‌یی له ناوچه‌كانی باكووری سووریا درووست ده‌كه‌ین و ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌ینه ده‌ست زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه عه‌ره‌بن و ئه‌گه‌ر كوردیش هه‌بن له ناوچه‌كه به‌شداریان پێ ده‌كه‌ین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا و ده‌بێت له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا یه‌په‌گه به ته‌واوی له ناوچه‌كه بچێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م قسانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوای ئه‌وه دێن، كه ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا(كرملین)، دیمتری بیسكۆڤ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر كورده‌كان پاشه‌كشه‌یان نه‌كردبا، پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و سوپای سووریا به ته‌واوی له ناوچه‌كه ده‌كشانه‌وه و ته‌نیا هێزه كوردییه‌كان ده‌مانه‌وه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی هێرشه‌كه‌ی توركیا. گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا هانی كوردی ده‌دا شه‌ڕی سوپای توركیا بكه‌ن. ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی له كورد كرد.
دوێنێ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا له سوچی بۆ تاوتوێكردنی ره‌وشی سووریا و رۆژئاوای كوردستان كۆبوونه‌وه.
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، پوتن و ئه‌ردۆغان كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند، گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن. دواتر سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به رووسی و مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ی به توركی خوێنده‌وه.
ده‌قی یادداشتی له‌یه‌كتێگه‌یشتنی توركیا و رووسیا (سوچی، 22ی ئۆكتۆبه‌ری 2019)
سه‌رۆكی كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه رێككه‌وتن:
1-هه‌ردوولا پابه‌ندی خۆیان به پاراستنی یه‌كپارچه‌یی سیاسی و سه‌لامه‌تی هه‌رێمایه‌تی سووریا و پارێزگاری له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا دووپاتكرده‌وه.
2- جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به هه‌موو شێوه و رووخساره‌كانی و په‌كخستنی پلانی جیاخوازی له خاكی سووریا.
3- له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی توركیا "كانی ئاشتی" هاتووه‌ته ئاراوه ده‌پارێزرێت كه ئێستا ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی به قوڵی 32 كیلۆمه‌تر گرتووه‌ته‌وه.
4- هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بایه‌خی رێككه‌وتنی ئه‌ده‌نه كرده‌وه، رووسیا كارئاسانی بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه له ره‌وشی ئێستادا ده‌كات.
5- له كاتژێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی رۆژی 23ی ئۆكتۆبه‌ری 2019ه‌وه پۆلیسی سه‌ربازی رووسیا و پاسه‌وانی سنووری سووریا له دیوی سووریا له ناوچه‌ی سنووری نێوان توركیا و سووریا و له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ده‌بێت بۆ كارئاسانی گواستنه‌وه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان بۆ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر له دووری سنووری سووریا و پێویسته ئه‌و پرۆسه‌یه له ماوه‌ی 150 كاتژمێردا كۆتایی بێت. له‌و چركه ساته‌وه، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی رووسیا و توركیا له خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵاتی ناوچه‌ی ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" به قوڵی 10 كیلۆمه‌تر جگه له شاری قامیشلۆ له ئه‌ركدا ده‌بن.
6- سه‌رجه‌م چه‌كدارانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و چه‌كه‌كانیان له منبج و ته‌ل ره‌فعه‌ت دوور ده‌خرێنه‌وه.
7- هه‌ردوولا رێككاری پێویست بۆ رێگرتن له دزه‌كردنی تیرۆریستان ده‌گرنه به‌ر.
8- هه‌وڵی هاوبه‌ش ده‌خرێنه گه‌ڕ بۆ كارئاسانی به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌ران.
9- ئالیه‌تی هاوبه‌ش بۆ چاودێریكردن و به‌دواداچوونی سه‌رپه‌رشتی و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یادداشته و هه‌ماهه‌نگی داده‌نرێت.
10- هه‌ردوولا كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی هه‌میشه‌یی بۆ قه‌یرانی سووریا ده‌كه‌ن له چوارچێوه‌ی ئالیه‌تی رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌ستانه و پشتیوانیكردنی چالاكییه‌كانی لیژنه‌ی ده‌ستووری.