عێراق، ده‌وڵه‌تی بچوك؟
ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه، دوو ره‌هه‌ندو پایه‌ی سه‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی تاك و هاووڵاتی هه‌ست به فه‌زیله‌ت و شكۆ‌و پارێزراویی بكه‌ن، هه‌مانكات شوناسن بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ئایدیا‌و روئیای سیاسی و په‌رچه‌مه‌كانی حوكمرانی، زۆرجار دامه‌زراوه‌ی وڵات وه‌ك ئۆرگان و كۆمسیۆن و ده‌زگاكانی ئه‌وه‌نده به‌هێزن، كاراییان هه‌یه به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت خۆیداو هاوسه‌نگیه‌كه به‌ته‌واوی راده‌گرێت، یانی به كورتی وڵات هه‌یه دامه‌زراوه‌كانی له ده‌وڵه‌ته‌كه گرنگتره‌و كاروباریش به‌وپه‌ڕی سیستم و باشی ده‌روات به‌رێوه.
ده‌وڵه‌تیش هه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌تی پۆلیسی و تۆتالیتا‌ر، یه‌ك كه‌س حوكمی ده‌كات، هیچ دامه‌زراوه‌و ده‌زگایه‌كی مه‌ده‌نی و سیاسی و مه‌عریفی نیه و نا‌توانیت پێناسه‌یه‌كی زانستی بۆ بكه‌یت وه‌ك چه‌مكی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن و دیموكراسی، ئێمه ناڵێین هه‌رێمی كوردستان هه‌رێمێكی نمونه‌یی و دیموكراسی و بێ وێنه‌ی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵام ده‌كرێت له داهاتوودا له‌م فۆرمه‌ی ئێستا باشتربێت و چیتر خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئه‌م عێراقه به چاوی هه‌رێمێكی نه‌فره‌تلێكراو سه‌یری نه‌كه‌ن.
هه‌رێمی كوردستان، بچوكتر له ده‌وڵه‌ت و گه‌وره‌تر له هه‌رێم ئێستا خۆی نوما ده‌كات له عێراقدا، كاری سه‌ره‌كی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت بیكه‌ین ئه‌وه‌یه فیدراڵیزمی هه‌رێم به ده‌ستووری بكه‌ین و چیتر نه‌كه‌وێته به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی گه‌وره، ئه‌مه‌ش به دیپلۆماسیه‌تێكی راقی و نه‌رم و به تیمێكی دانوستانكاری یه‌كگرتوو ده‌كرێت نه‌ك په‌رت، چونكه هه‌رێم ئه‌و لۆگۆ سیاسیه‌ی كه هه‌ڵگری به‌شێكی سه‌ره‌كییه له تراژیدیا‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌كانی كوردستانی باشوور‌و ئێستا ئه‌جێندایه‌كه بۆ زۆر پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه‌یی و جیهانی، پاش كاراكردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خولی دووه‌می ده‌زگاكه، ئێستا یارو نه‌یار چاویان له‌سه‌ریه‌تی و هه‌ندێك به ده‌وڵه‌ت و هه‌ندێك وه‌ك هه‌رێمی فیدراڵ و هه‌ندێكیش وه‌ك شۆڤێنیسته‌كان به شیمالی عێراق و خه‌ڵكی بچوكی مه‌زهه‌بیش وه‌ك خه‌زعه‌لیه‌كان به پارێزگارێكی بچوك ناوزه‌دی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له كۆی وێنه‌و تابلۆكه هه‌رێم ره‌مزێكی سیاسی و دیفاكتۆیه‌كی گرنگی ناوچه‌كه‌یه‌و فۆرمێكی نوێی حوكمرانی كوردیه‌و وێرای خه‌وش و گرفت و ئاریشه‌كانی پێویسته وه‌ك خۆی مامه‌ڵه بكرێت، هه‌رێم له‌ناو جوگرافیا‌و قه‌ڵه‌مره‌وی عێراقێكدایه سیخناخ به كێشه‌و گرفتی سیاسی و ململانێی تائیفی و مه‌زهه‌بی، خودی ده‌وڵه‌ته‌كه ته‌نراوه به كه‌لتوری مه‌زهه‌بی و بیری ته‌سك و داخراو، خۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیدا نییه تا ئه‌وان داوای زیاتری لێبكه‌ن.
عێراق راسته ده‌وڵه‌ته‌و خاوه‌نی په‌رچه‌م و ئاڵای خۆیه‌تی به‌ڵام وه‌ك دامه‌زراوه‌و ده‌زگای دیموكراسی گرنگ ناتوانرێت بخرێته ناو چوارچێوه‌ی پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی دیموكراسی مۆدێرنه‌وه، هێشتا سێبه‌رێك له بیركردنه‌وه‌ی فاشیستانه و تێزی حوكمرانی تاریك ئاسمانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی ته‌نیوه، كه‌سایه‌تی كاریزمی زۆری تێدایه ئه‌م عێراقه، به‌ڵام شوێنی ده‌زگای گرنگیان نه‌گرتۆته‌وه كه عێراقی پێ گه‌وره بكه‌ن، به‌ته‌نها ناتوانن پایه‌و جه‌مسه‌رو ئه‌من و ئابوری و باڵانسی وڵات راگیر بكه‌ن، ره‌نگه لێره‌شدا ده‌رگیربین له‌گه‌ڵ مشتومڕێكی فیكریی ئاڵۆز كه ئاخۆ دامه‌زراوه‌ی باڵا‌و ده‌وڵه‌تی مه‌زن ره‌مزی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه ره‌مزه رۆحی و كاریزمیه‌كانن كه ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی گه‌وره دروست ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وایه بۆچی تا ئێستا هه‌ریه‌ك له سیستانی و سه‌درو حه‌كیم نه‌یانتوانیوه دامه‌زراوه‌ی گه‌وره دروست بكه‌ن له عێراقدا كه‌چی له‌به‌رانبه‌ردا چه‌ندین ده‌زگای مه‌زهه‌بی و مه‌رجه‌عی بچوك و گه‌وره‌و حه‌وزه‌ی زانستی ئاینی و مزگه‌وت و حسه‌ینیه‌و مه‌رقه‌دی جۆراوجۆریان دروست كردوه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا‌و ده‌زگای ره‌سمی ده‌وڵه‌تدارین؟
عێراق چ له ئێستا‌و چ له رابردوودا به‌تایبه‌تی دوای خه‌لافه‌تی راشیدین و دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاتی دینی و ئاینی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵیب بۆ حه‌سه‌ن و حسه‌ین و یه‌زیدی كوڕی موعاویه‌و سه‌روه‌ختی فیتنه‌ی گه‌وره، عه‌لی و كوره‌كانی و موعاویه و كوره‌كانی، له‌و سه‌رده‌مه‌ی كه عێراق خاوه‌ن حه‌زاره‌تی مێژویی و ده‌ستنووس و مره‌كه‌ب و خوێنده‌واریی و باشترین باخی خورماو دانه‌وێڵه‌و سامانی سروشتی و وڵاتی دوو رووبار بووه، نه‌وه‌ی سێهه‌می میراتگریی خه‌لیفه‌و دواتر تابیعی تابیعین، یه‌كه‌مین جار دێن جه‌نگ و شمشێر نزیك ده‌كه‌نه‌وه له‌مل و گه‌ردنی ئه‌م حه‌زاره‌ته‌و به كوفه‌و كه‌ربه‌لا تێپه‌ڕ ده‌بن تا داروالخیلافه‌ی به‌غدادو ئیتر له‌و مێژوه به‌دواوه عێراقیان دوچاری سته‌مكاری و فیتنه‌و دوبه‌ره‌كی كرد‌و تا دێت عێراق بچوك ده‌بێته‌وه‌و گه‌وره‌بوونی به خۆوه نه‌بینیوه ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می ئه‌مه‌وی و عه‌باسیه‌كانیشدا، ئه‌مه‌ش به حوكمی مه‌ستی سه‌ڵاتینه‌كان و ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و بازنه‌كانی ده‌وری خه‌لیفه، بۆ وێنه:
پوڵ ئامێر 565ـی كۆچی له رۆمانی" حسن سه‌باح" خواوه‌ندی ئه‌له‌موت، زۆر به وردی باس له‌و سه‌رده‌مه ده‌كات له عێراق و ئێران و قه‌ڵه‌مره‌ویه‌كانی خه‌لیفه‌و له بڕگه‌یه‌كیدا ده‌ڵێت" دوای مه‌رگی وه‌زیری ئه‌عزه‌م، خواجه نیزامولمولك، به دوو رۆژ، نامه‌یه‌كی خه‌لیفه‌ی به‌غداد گه‌یشته نه‌هاوه‌ند بۆ مه‌له‌كشای سه‌لجوقی، كه ماوه‌یه‌ك ته‌شریف بێنێته كه‌ناری رووباری دیجله له به‌غدادو له كۆشكه‌كانی خه‌لیفه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كچه شۆخ و ناسك و شه‌نگه‌كان كاتی خۆی به‌سه‌ربه‌رێت، خه‌لیفه له‌و نامه‌یه‌دا نوسیبووی، له‌وكاته‌وه تۆ به‌غدات جێهێشتوه تا ئه‌مرۆ سه‌دان كه‌نیزه‌ك و كیژی جوانیان له وڵاتانی دونیاوه بۆ هێناوم، بۆیه حه‌ز ئه‌كه‌م تۆش له‌و كه‌نیزه‌كه دڵبه‌رانه‌ی من چێژ وه‌ربگریت و كه‌مێك له شه‌ڕ و راوشكار دوور بكه‌ویته‌وه‌و ئه‌م له‌ش و لار ناسك و جوانانه له باوه‌ش بگریت و ماندوێتی ده‌ركه‌یت، جا ئه‌و خه‌لیفه‌یه‌ی به‌غدا ئه‌وكات ناوی" موقته‌دا بامرالله" بوو كه هه‌موو كاته‌كانی خۆی سه‌رفی رابواردن و مه‌ینۆشی بوو به‌ناوی دینه‌وه، سه‌روه‌تی وڵاتیان بۆ كڕینی كه‌نیزه‌كه جوانه‌كان و ئه‌سپه گرانبه‌هاكان و كۆشك و قه‌ڵای جوان ته‌رخان كردبوو، ئینجا له وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌دا، مه‌له‌كشا، بێ دودڵی له‌گه‌ڵ تور‌كان خاتوونی ژنه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و كوره‌كه‌ی رێگه‌ی به‌غدایان گرته به‌رو بۆ دڵنیایی رێگه‌ش سیی هه‌زار سوارچاك و جه‌نگاوه‌ری له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ به‌غداد بۆ لای خه‌لیفه بۆ ئه‌و قاره‌مانێتیه !!
ئه‌مه ئیتر عێراقه‌و پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی نیه‌و ناكرێت ئه‌وانه‌ش كه شانازی به عێراقی بوونه‌وه ده‌كه‌ن بێن تانه‌و ته‌شه‌ر له هه‌رێمێك بده‌ن كه خه‌ریكی خۆبنیادنان و خۆدروستكردنه‌وه‌یه، ئه‌وان كاتێك عێراقیان پاك كرده‌وه له ته‌لیسمی مه‌زهه‌ب و دیدی ته‌سك و فاشیزمی ئاینی و سته‌مكاری و به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵی، ئه‌وكات ده‌توانن به ئاسانی قسه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌رێمه بكه‌ن.