وه‌همی زانكۆییه‌كان!
زانكۆییه‌كانی كوردستان، زۆر بوون، فره چه‌شنن، دواتر له خواره‌وه باسی ده‌كه‌م كێن، ئه‌وان بۆچی به كۆڵێك بڕوانامه‌وه مه‌یدانی پڕكێشه‌و ئاریشه‌ی زانكۆ به‌جێده‌هێڵن بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستێكی په‌رله‌مانی كاتی عێراقی یه‌كگرتوو؟.
ئه‌مه راكردنه له به‌رپرسیارێتی مێژوویی و په‌روه‌رده‌یی، ئاخۆ ئه‌گه‌ر زانكۆكان وه‌ك په‌رله‌مان، تێركهری حه‌زو خواسته مادیه‌كانی كاراكته‌ری پاڵێوراو بووایه، كه‌س رێگای هات و هاواری به‌غدای هه‌ڵده‌بژارد، بێگومان نه‌خێر، كه‌واته سیستمه پهرلهمانیهكهو ئیمتیازه‌كان و نادادی له موچه‌و پله زانستی و سیاسی و كارگێریه‌كان له بنه‌ره‌تدا بێماناو داڕزاوه.
مۆدێلی هێنانه پێشه‌وه‌ی زانكۆییه‌كان سه‌ركه‌وتوو نیه بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته، له داهاتووشدا سه‌ركه‌وتوو نابێت، هه‌ڵۆ ده‌بێت هێلانه له جێگایه‌كدا بكات، كه جێگای خۆی بێت، به‌رزو سه‌ركه‌ش و عاسی، دۆزینه‌وه‌ی شوێنگای خۆت زۆر گرنگه، بكه‌ری زانكۆیی وڵاتی من هه‌ر ده‌مه‌و له شوێنێك هێلانه‌و شوێن خۆش ده‌كات، گه‌ریده‌یه‌ك نییه به‌شوێن مه‌عریفه‌و پرسیار‌و گومان و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی زانستی ئه‌وه‌نده‌ی گهریدهیهكه بۆ شوێن و پۆست و ئارامشی نه‌رجسیانه‌ی خۆی، بۆیه هه‌رگیز بێچوه‌كان نابنه هه‌ڵۆو هه‌میشه له نزمیدا ده‌نیشنه‌وه‌و چۆله‌كه‌یه‌ك زارهترهكیان ده‌كات، ئه‌م زانكۆییانه ناتوانن كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی ئه‌م وڵاته به ئاراسته‌ی ریفۆرمدا به‌رن، بنه‌ره‌تی كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ناوه‌ندی زانكۆیی عێراق به كوردستانیشه‌وه خۆی وێرانه‌یه‌و هه‌ر خۆی درووستكه‌ری به‌شێكی قه‌یرانه‌كانه، باشه زانكۆیه‌ك خۆی قه‌یران بێت چۆن ده‌توانێت قه‌یران چاره‌سه‌ربكات؟.
مامۆستایانی زانكۆ، ئێستا كه به‌و قه‌باره‌یه‌وه هاتوونه‌ته ناو كایه‌ی سیاسی و ژێر په‌رچه‌می حیزبهكانهوهو سیڤیه‌كانیان كردۆته كاڵا‌و ته‌بلیغات و ریكلامێكی سیاسی هه‌رزان، ئه‌مه خۆی په‌یوه‌ندی به سایكۆلۆژیه‌تی روخاوی ناوه‌ندی زانكۆییه‌وه هه‌یه، كه رێگه ده‌دات ئاوا ره‌مزه‌كانی خۆیان بخه‌نه بازاڕ، ئاخر خۆت سایكۆلۆژیهتت رووخا‌و بێت و پلیشاوه‌ی ژێر سیستمێكی كۆن و كلاسیكی بێ به‌رهه‌م و ده‌غه‌زار بیت، چۆن ده‌توانیت سیستمێك به‌و بیماری و كێشه زۆرانه‌وه قوتار بكه‌یت، یان هیچ نه‌بێت چۆن به‌ڵێن ده‌ده‌یت به‌و خه‌ڵكه كه ده‌زانیت به‌ڵێنه‌كان نایه‌نه‌دی؟.
ئه‌وه فاكتێكی چه‌سپاوه له عێراق، سیستم دامه‌زراوه نیه، په‌رله‌مان ته‌وافوقی و مه‌زهه‌بی و ئیتنیه، حكومه‌ت خۆی حكومه‌تێكی تائیفی مه‌زهه‌بی نیمچه زۆرینه‌ی شیعییه، كۆمار، كۆمارێكی ته‌شریفاتی خۆشڕهفتییه، یاساكانیش لاستیكیهو دادگاكانیش كارتۆنی، سوپاش به‌ناو سوپایه ئه‌گینا بریتیه له میلیشیات و عوساتی ئه‌هلی سوننه‌و شیعه و حهشدهكانیان، ئیتر ئه‌م دۆخه به مامۆستایه‌كی زانكۆ، چۆن ده‌گۆڕێت ئاخر چۆن؟.
باشه ئه‌م مامۆستایانه‌ی زانكۆ چۆن ده‌توانن ئه‌و هه‌موو به‌ڵێنه خۆشخه‌یاڵ و فه‌نتازیا پرتهقاڵیانه بده‌ن به گوێی ده‌نگده‌ری كوردیدا له‌كاتێكدا ئه‌وه دۆخه‌كه‌یه‌و باش ده‌زانن گۆرانكاری ریشه‌یی و چاككردنی دۆخی سیاسی عێراق له ده‌ستی ئه‌واندا نیه‌و ناشبێت، یان له‌كاتێكدا ده‌زانن ئه‌كادیمیه‌ت و مه‌عریفه‌و ئه‌بستمۆلۆژیا، شوێنێكی نیبه له هه‌یكه‌لی سیاسی عێراقی نوێ‌دا، ئه‌مه له دوای ئیمپراتۆریه‌تی بابلی و كۆتایی سه‌رده‌می حه‌مورابیه‌وه درێژبۆته‌وه تا ئێستای عه‌بادیی، ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه دوكتۆرایهكت بۆ دێننه ماڵه‌وه به شێوه‌یه‌كی ئاسان و دراماتیكی و هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ خوێندن و زانست و وێژه له عێراقدا، ئه‌وه‌ی هه‌یه روكهشێكهو به‌س.
له باشترین حاڵه‌تدا واباشتربوو ئه‌م زانكۆییانه گروپی فشاربوونایه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، به‌مانایه‌كی تر رێنماییكاری سیاسیه‌كان بوونایه، پاشان كاریان بكردایه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و مه‌عریفی زانكۆكان و له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی رزگاریان بكردایه، زانكۆیان بكردایه‌ته مۆدێلی ناره‌زایه‌تی و فشاری مۆدێرن و روبه‌رێك بۆ دیبه‌یت و سیمپۆزیۆم و ره‌خنه‌ی جددی و بهرهههمهێنانی فیكر‌و ئاراسته درووسته‌كه، كه‌چی له‌بری ئه‌مه دێن ته‌نها خۆیان رزگارده‌كه‌ن له دۆخی خراپی زانكۆ‌و له ده‌ره‌نجامیشدا به‌ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌رێنه‌وه زانكۆكان و ئه‌وكات كه‌سێك نیه گوێ بگرێ بۆ داواكانیان و ئیدی زانكۆ له خراپه‌وه بۆ خراپتر ده‌ڕوات.
هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم هه‌موومان سیاسی بین و سیاسه‌ت بكه‌ین، ئه‌گه‌رچی كه‌س سیاسه‌تی به شێوه درووسته‌كه نه‌كردووه، ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌یه دادوه‌ره‌كانیش بێنه مه‌یدانی خۆپاڵاوتنی جه‌ماوه‌ریی و ناو كایه‌و كاری سیاسی و پارله‌مانی، چونكه ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتی خۆیان هه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌و هه‌رگیز نابێت تێكه‌ڵ بكرێت به ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن، به‌ڵام له عێراقدا ئه‌مه‌ش ئاسایی بۆته‌وه.
ناكرێ وابزانین ئه‌وه‌ی دوكتۆری زانكۆ بوو ئیدی ده‌توانێت ره‌وشی سیاسی و ئابووری چاك بكات، تیۆری مه‌عریفی و ئه‌كادیمی زانكۆیی شتێكه‌و فاكت و واقیعی سیاسی و ئیداری شتێكی دیكه، به‌خۆرایی ئه‌م ره‌مزه زانكۆییانه ناكرێ بخه‌ینه خزمه‌تی پرۆژه‌یه‌كی سیاسی و ململانێیه‌كی ناشیرینه‌وه، مامۆستایانی زانكۆ زۆر كایه هه‌یه ئیشی تێدا بكه‌ن، زۆركاریان هه‌یه ته‌واوی بكه‌ن، زۆر رووبه‌ر هه‌یه ده‌توانن چاكی بكه‌ن، زۆر برینیش هه‌یه سارێژی بكه‌ن، یه‌كه‌م رووبه‌ر كه ئه‌وان پێویسته ده‌ستی بۆ ببه‌ن، روبه‌ره نزیكه‌كه‌ی خۆیانه نه‌ك چوونه به‌غداد، به‌خشینه‌وه‌ی ئیراده‌و چاككردنی سیستمی په‌روه‌رده‌یی خوێندكاران، پاككردنه‌وه‌ی زیهنیه‌ت و فیكر‌و جیهانبینی خۆیان له‌ده‌ستی كه‌لتوری باوی حیزبی، مرۆڤ كه توانی باش بیر بكاته‌وه‌و بدوێ و بنوسێت، ده‌شتوانێت خاوه‌نی روانگه‌و تیۆر‌و تێزی سۆسیۆلۆژی و ئه‌نترۆپۆلۆجی خۆی بێت، پرۆژه‌و روبه‌ره‌كان بۆ كاری زانكۆییه‌كان زۆرن بۆچی ده‌بێ كورتی بكه‌ینه‌وه له پۆسته‌كانی په‌رله‌مان و وهزارهتخانهكاندا كه له ماوه‌كانی رابردوودا ده‌ركه‌وت ئه‌م ئه‌كادیمیانه نه‌یانتوانی له كایه‌كانی حوكمرانیدا روانگه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆیان بچه‌سپێنن و كاربكه‌ن به‌پێی پێوه‌ره زانستیه‌كان.
رووبه‌ره‌كه خه‌ریكه به‌جارێك ده‌درێته ده‌ست زانكۆییه‌كان و هه‌موو دروشمه‌كانیش بۆته مۆدێلی چاككردنی ئاینده‌و دونیابینی داهاتوو به كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌و رسته‌ی كه‌م ئه‌زموون كه چانسی جێبه‌جێكردنیان ئه‌سته‌مه، مه‌به‌ست له زانكۆییه‌كان، خوێنكاران و قوتابیانی بێ پشت و په‌ناو هه‌ژارو بێ خزمه‌تی زانكۆیی نییه كه ده‌یان كێشه‌و ئاریشه‌یان هه‌یه‌و كه‌سێ نیه به‌ده‌م خواست و داواكاریه‌كانیانه‌وه بڕوات.
هه‌روه‌ك مه‌به‌ستمان ئه‌و نه‌وه گه‌نج و به‌توانست و ره‌خنه‌گره زانكۆیی و ئه‌كادیمیانه‌ی سه‌ر شه‌قامیش نیه كه هه‌میشه ئاماده‌ن بۆ ناڕه‌زایه‌تی و هه‌ڵكردنی ئاڵای ریفۆرمی ئه‌م دۆخه خراپ و ناچیزه، به‌ڵكو زانكۆییه‌كان له‌م وتاره‌دا، مامۆستای زانكۆیه، ئه‌وانه‌ن له چه‌ند ساڵی رابردوو هه‌موو خه‌میان به‌ده‌ستهێنانی "دال و پێ" بوو ئه‌مه‌ش له پێناو نه‌ك پێشخستنی زانكۆكان و كایه‌ی مه‌عرفی و ئه‌كادیمی زانكۆیی، به‌ڵكو بۆ پۆست و ده‌ستكه‌وتی ماددی كاتی، له‌كاتێكدا كایه‌ی زانكۆیی و مه‌عریفی كوردی ئێستا له هه‌موو كات زیاتر بێده‌نگ و كارهساتبارو بێ پرۆژه‌یه به‌ده‌ست نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری حیزبیهوهو كراوه‌ته ناوه‌ندی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌یه‌كی نه‌خوێنده‌وار، كه‌چی مامۆستایانی ئه‌م زانكۆیانه له‌بری هه‌وڵدان بۆ چاككردنی دۆخ و ئاستی زانكۆیی و كایه‌ی ئه‌كادیمی كوردیی، گۆره‌پانه‌كه به‌جێده‌هێڵن و تووشی په‌تای سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی بێ فیكربوونی ده‌كه‌ن.
ئه‌مساڵ زۆرترین مامۆستا‌و دوكتۆری زانكۆ خۆیان پاڵاوتووه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌جۆرێك دنیایه‌ك به‌ڵێن به هاوڵاتیان ده‌ده‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌نجامه نه‌گه‌تیڤه‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی بكۆڵنه‌وه، مامۆستایانی زانكۆ له‌بری ئه‌م په‌رته‌وازه‌بوون و سه‌رلێشێوانه، ده‌بوو ئازایانه په‌نجه‌یان بخستایه‌ته سه‌ر برینه گه‌وره‌كه‌ی زانكۆ، ئاخۆ ئه‌م زانكۆیانه بۆچی له ده‌زگایه‌كی مه‌عریفی ئه‌كادیمیه‌وه بۆته ده‌زگایه‌كی مردووی حیزبی و ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی بروانامه‌ی زۆر و كادری بێ به‌رهه‌م، دوای ئه‌م هه‌موو ساڵه زانكۆكان بۆچی نه‌یانتوانیووه سه‌ركرده‌ی مه‌یدانی و سیاسی راقی په‌روه‌رده بكه‌ن و خۆیان سه‌رقافڵه‌ی گۆرانكاریه‌كان بن، بۆچی ده‌بێت ئه‌م تایپه له مامۆستای زانكۆ هه‌میشه خۆیان بخزێننه بنمیچی ئایدۆلۆژیاكانهوه، بۆچی خۆیان نه‌یانتوانیوه به‌ره‌یه‌كی گشتگیری ئه‌كادیمی سه‌ربه‌خۆ دروست بكه‌ن و به‌ڵێنه‌كانیان بۆ زانكۆ‌و چاكردنی ره‌وشی زانكۆیی و گوزه‌رانی هاوڵاتیان بێت؟
دواجار له عێراق تۆ ده‌زانیت هه‌ڵبژاردن دیكۆرو كهڤهرێكه بۆ سیستمێكی دیكتاتۆر‌و فاشیی و به‌تاڵانبردنی هه‌موو شتێك، چیت پێ ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و گهڤهرهداو بۆچی خۆت ده‌خه‌یته ناو ئه‌و گه‌مه كوشنده‌وه؟!.