نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئاگاداری ره‌وی په‌نابه‌ران له توركیاوه بۆ ئه‌وروپا نین
K24 – هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی كاروباری په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، تا ئێستا له هیچ گۆڕانكارییه‌كی سیاسه‌تی توركیا به‌رامبه‌ر به په‌نابه‌رانی سووریا ئاگادار نه‌كراوینه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه، بابار بالوش ورود، گوتی: هیچ راپۆرتێكمان له باره‌ی ره‌وی په‌نابه‌ران به‌ره‌و یۆنان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مڕۆ به‌رپرسانی توركیا رایانگه‌یاند، ده‌رگا به رووی په‌نابه‌ران واڵا ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رووبكه‌نه ئه‌وروپا.
له‌و باره‌یه‌وه، گوته‌بێژی كۆمیسیۆنه‌كه، گوتی: هیچ په‌یوه‌ندیه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه پێوه نه‌كراوه. هیچ راپۆرتێكیشمان له باره‌ی كۆچی په‌نابه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.