بنیاتنانی ئیمپراتۆریه‌ت له سه‌رده‌می كۆڕۆنا
ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، هه‌موو جیهانی یه‌كخست و چیتر سه‌رزه‌مینێكی ئارام نامێنێته‌وه پێی نه‌گات. ئه‌گه‌ر هۆشیاری و سیسته‌مێكی ته‌ندروستی چاكت نه‌بێ، ئه‌وه ده‌توانێ له ره‌گه‌وه هه‌ڵتته‌كێنێ و به وڵاتێكی فاشیل ئه‌ژمار ده‌كرێی، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی متمانه‌یان پێت نامێنێ، له‌وه‌ش خراپتر ره‌نگه هه‌ر له ناو بچی.
سه‌رنجی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران بده‌ن، چه‌ندین ساڵه خۆش گوزه‌رانی و ته‌ندروستی میلله‌ته‌كه‌ی كردۆته قوربانی خه‌ونی پێكه‌وه‌نانی ئیمپراتۆریه‌تێكی مه‌زن له ناوچه‌كه‌دا، زۆربه‌ی داهاته‌كه‌ی له كڕینی چه‌ك و هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوه‌كی و هاوكاری گروپه چه‌كداره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنووری خۆی و پاراستنی رژێمه دۆسته‌كانی وه‌ك سووریا و یه‌مه‌ن و عێراق و لوبنان خه‌رجكردووه، به هاووڵاتیانی خۆی ده‌ڵێت: هه‌رچی خه‌ون و خولیای خۆشی ژیانتان هه‌یه، ده‌بێ قوربانی ئه‌م ئاواته هێشتا به‌دینه‌هاتووه‌ی بكه‌ن. سه‌ره‌نجام ڤایرۆسی كۆڕۆنا، خه‌ریكه ئه‌م هیوا و ئاواته‌ی سه‌ره‌وژێر ده‌كا، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ساڵانێكی زۆره پاره‌ی لێ سه‌رف ده‌كا و وه‌ك قه‌ڵمڕه‌وی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌یریان ده‌كات، كه‌چی ده‌بینی به هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه، سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ داده‌خه‌ن و هه‌رچی له‌و وڵاته‌ش بێت و بگه‌ڕێته‌وه، خه‌ڵك به نامۆ سه‌یری ده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌و شوێنه پیرۆزانه‌ش كه خۆی به خاوه‌نی ده‌زانی، له به‌رده‌می داخراون، سه‌رباری زیانێكی ئێجگار گه‌وره‌ی ئابووری پێگه‌یاندووه، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش وه‌ك وڵاتێكی لاواز و فاشیل سه‌یر ده‌كرێ، چونكه ناتوانێ به‌سه‌ر ئه‌و په‌تایه‌دا زاڵبێ و هاووڵاتیانی بپارێزێ و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیان بۆ دابین بكات. له ناوخودی وڵاتیشدا هاووڵاتیانی خۆی رێز بۆ وه‌ها حكومه‌تێك دانانێن، كه نه‌توانێ پارێزگاریان لێ بكات، چیتر باوه‌ڕیان به‌و خه‌ون و ئومێده نامێنێ، كه ساڵانێكی زۆره ده‌رخواردی هاووڵاتیانی ده‌دات بۆ بنیاتنانی ئیمپارتۆریه‌تێكی مه‌زن و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی له‌ده‌ستچووی جارانی.
توركیاش به هه‌مان شێوه، چه‌ند ساڵێكه خه‌ون و خولیای گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی رابردووی، له په‌لهاوێشتنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووری نوێی ده‌بینێته‌وه، له‌و باوه‌ڕه دایه به‌م كاره‌ی ده‌توانێ داهات و نفوزێكی زۆرتر كۆ بكاته‌وه و ئیمپراتۆریه‌تی جارانی بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌سه‌ر حسابی به‌خته‌وه‌ری و ژیانی هاووڵاتیانی خۆی كه‌وتۆته‌وه، به‌های دراوه‌كه‌ی بۆ ئاستێكی مه‌ترسیدار دابه‌زیووه، تا ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتێك وه‌ده‌ست دێنێ، له ناوه‌وه پێگه‌كه‌ی لاواز ده‌بێت و ره‌نگه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پاشه‌كشێیه‌كی زۆر بكات. بۆیه هه‌موو ئاماژه پێدراوانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌ومان پێده‌ڵێن: ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می تاك و خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتیانه و چیتر هاووڵاتی ناتوانی به‌خته‌وه‌ری خۆی و خێزانی، بكاته قوربانی ئامانجێكی دوورمه‌و دای وه‌دی نه‌هاتوو و نادیار، ئه‌م سه‌رده‌مه هاووڵاتی شكۆی خۆی له ئازادی و خۆشگوزه‌رانی ده‌بینێته‌وه، نه‌ك دروشم و خه‌ونی پێكه‌وه‌نانی ئیمپراتۆریه‌ت و گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆی ونبووی نێو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو. كۆڕۆنا پێیگوتین هێز له بوونی تاكێكی هۆشیار و سیسته‌مێكی ته‌ندروستی باش دایه.