ئیتاڵیا.. له 24 كاتژمێردا 889 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا
K24- هه‌ولێر:
ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر رنینه‌وه‌ی گیانی هاووڵاتیانی ئیتاڵیا به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 889 كه‌سی دیكه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌ش كۆی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ژماره‌یان بوو به 10 هه‌زار و 23 كه‌س.
ده‌سه‌لاتدارانی ئیتاڵیا رایانگه‌یاند، جگه له ئاماری مردووان، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا ژماره‌ی تووشبووان به‌و ڤایرۆسه له ئیتاڵیا بۆ 92 هه‌زار و 472 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌ته‌وه و تا ئێستاش 12 هه‌زار و 384 حاڵه‌ت به ته‌واوی له‌و ڤایرۆسه چاك بوونه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوایین ئاماره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا ئێستا زیاتر له 641 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون له سه‌رانسه‌ری جیهان تۆماركراون، له كاتێكدا ژماره‌ی مردن به‌هۆی ئه‌و په‌تایه له سنووری 30 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.
H.B