یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی كۆرۆنا لە سووریا تۆماركرا
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروسی سووریا یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەی راگەیاند.
هەروەها ئاشكرایكرد، "دوای ئەوەی باری تەندروستی ئافرەتێك تێكچوو، بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە و لە پشكنینەكان تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا پشتڕاست كرایەوە، هەر لە نەخۆشخانەش گیانی لەدەستدا".
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی سووریا ئاماژە بەوە نەدراوە، ئاخۆ تەمەنی قوربانییەكە چەندە و نیشتەجێی چ ناوچەیەكی سووریایە.
هاوكات راشیگەیاند، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی بۆ ژمارەیەك گومانلێكراو، 4 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە پەتاكە لە وڵاتەكەیان تۆماركراون، بەمەش ژمارەی كۆی تووشبووان لە سووریا بوو بە 9 حاڵەت.
H.B