"نێیمار ناچێته بارسێلۆنا"
.jpg)
پاریس سانجێرمان به زیادكردنی مووچه‌ی نێیمار دا سیلڤا رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه‌ش بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی لیكپی فه‌ره‌نسا، نێیمار به ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ لیناردۆی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی پاریس سانجێرمان كردووه و ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی دۆخی ڤایرۆسی كۆرۆنا مووچه‌ی ساڵانه‌ی زیاد ده‌كرێت.
پیش‌تر به‌رپرسانی سانیجرمان مه‌رجی قورسیان له به‌رده‌م نییمۆ و دانابوو بۆیه نه‌یتوانی بۆ بارسێلۆنا بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌م وه‌رزه ئه‌گه‌ر پاریس پلانێكی پێشوه‌خته دانه‌ڕێژێت ئه‌ستێره به‌رازیلییه‌كه بۆ باوه‌شی یانه‌كه‌ی پێشووی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه به‌رده‌وام میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه نێیمار له پاریس دڵخۆش نییه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا.
رۆژنامه‌ی لكیپی فره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاماده‌یه مووچه‌ی ساڵانه‌ی نێیمار بۆ 38 ملیۆن یۆرۆ زیاد بكات و نایانه‌وێت ئه‌و خه‌ونه‌ی نێیمار بۆ باوه‌شی بارسا ببێته راستی.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: له ئه‌گه‌ری رازیبوونی نێیمار به‌و ئۆفه‌ره ئه‌وا تا 2025 له پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار به‌هۆی ئه‌م ئۆفه‌ره نوێیه‌ی پاریس تاڕاده‌یه‌ك بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و ئه‌وه‌ش مانای رازیبوونیه‌تی.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كیكی سێتیێن راهێنه‌ری بارسێلۆنا له نوێترین چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانیدا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا قورسایه‌كی گه‌وره‌ی دارایی و ئابووری دروست ده‌كات، ده‌شڵێت: به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م نیمۆ بگه‌ڕێته‌وه و هاوشانی مێسی یاری بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا كه ئێستا به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی تێوه‌گلاوه ده‌یه‌وێت به گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی كه‌می بكاته‌وه.
نێیمار له هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كۆتایی دێت، به‌ڵام هیچ نرخێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه‌ته مه‌رج، به گوێره‌ی میدیاكانی فره‌نسا سانجێرمان ئاماده‌یه به 170 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه بێت.
نێیمار دا سیلڤای ته‌مه‌ن 28 ساڵ، له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی به 222 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هه‌ڵوه‌شانده‌وه و روویكرده پاریس سانجێرمان، له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه له كۆی 79 یاری، 68 گۆڵ و 39 ئاسیستی كردووه.