ئەستێرەیەکی گۆرانی جەزائیری کۆچی دوایی کرد
K24 – ههولێر:
گۆرانیبێژی جەزائیری، حامید چێریت، کە بە ئیدیر ناسراوە، لە تەمەنی 70 ساڵی لە فەرەنسا کۆچی دوایی کرد.
ئیدیر لە ساڵی 1993 بەهۆی گۆرانی لاوانەوەی ڤاڤا ئینۆڤا ناوبانگی دەرکرد و بووە ئەستێرە.
بەهۆی مردنی ئیدر، عەبدولماجید تێبونێ، سەرۆکی جەزائیر هاوخەمی خۆی دەربڕیووە و ئەو کۆچکردووەی بە "ئایکۆنی هونەری جەزائیری" ناوبردووە.
ئەو گۆرانیبێژە بە هەوکردنی سییەکان گیانی لەدەستدا و لە دوای خۆی خەرمانێک لە گۆرانی نەریتیی جەزائیریی جێهێشت کە زۆربەیان لە خێڵ و خەڵکە رەسەنەکەی جەزائیر سەرچاوەی گرتووە.
BBC