ئێران: دانیشتنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە ریاز فەرمیی نییە

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4a9dd6bb-99c9-43de-bf90-5d51713f734c/6.ism/manifest

دوای دانیشتنی ریاز بۆ چارەکردنی قەیرانی سووریا و رێككەوتنی گرووپە بەرهەڵستکارەکانی رژێمی ئەو وڵاتە لەسەر دەستپێكردنی قۆناخی گواستنەوە بێ بەشداریی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، ئێران رایگەیاند دانیشتنەكەی ریاز دژی دانیشتنی دووەمی ڤییەننایە و بۆیە بە فەرمیی ناناسێنین.

گرووپە چەکدارە بەرهەڵستکارەکانی حكوومەتی بەشار ئەسەد لە ریاز لەسەر راگەیەندراوێکی ھاوبەش لە چوارچێوەی گفتگۆكانی ئاشتیی لە سووریا رێككەوتن. لەو رێككەوتنە هەمووان دووبارە پێداگرییان کرد لەسەر بەشدارینەکردنی بەشار ئەسەد، سەرۆی سووریا و ئەندامانی حكوومەتەكەی لە پرۆسەی گواستنەوەی دەسەڵات لەو وڵاتە. بەڵام ئێران کە پشتیوانی حکوومەتی سووریایە ھەر زوو نارەزایەتی بەرامبەر ئەو رێککەوتنە دەربڕی.

ئەمیر عبدوللـەهیان، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فارسی راگەیاند: دانیشتنەكەی ریاز بە فەرمیی ناناسێ و "ئیزن نادات تیرۆریستەكان ئاندەی سووریا و ناوچە دیاریی بکەن".