له وهان خۆبه‌خشانی ته‌ندروستی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به كۆمه‌ڵ رێكده‌خه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له شاری وهانی چین، ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ته‌ندرووستی كه به خۆبه‌خشانه به‌ره‌نگاری كۆرۆنا ببونه‌وه، بڕیاریان دا به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگێكی به كۆمه‌ڵی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن.
ئه‌و هاوسه‌رانه پێشتر واده‌یان بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌یان ده‌ستنیشان كردبوو. زۆربه‌یان له مانگی شوبات و ئازاردا به نیاز بوون ئاهه‌نگه‌كه‌یان به‌ڕێوه‌به‌رن، به‌ڵام به هۆی كۆرۆناوه ئه‌و مه‌راسیمه‌یان دواخستبوو.
تۆماس دێركسین، یه‌كێكه له چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی ئه‌ڵمانیای هه‌یه و له شه‌نگهای داده‌نیشێت له رێگه‌ی ئه‌و تۆڕانه‌وه داوایكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی به هۆی كۆرۆنا نه‌یانتوانیووه ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن، ئێستا كه ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه، كاتییه‌تی به‌یه‌كه‌وه ئاهه‌نگێكی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌چوونه ناو كه‌ژاوه‌ی هاوسه‌رییه‌وه، ئه‌و پزیشك و كارمه‌ندانه‌ی ته‌ندروستی بوون، كه له وهان به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه كاریان ده‌كرد.