به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیا له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا كچێكی 13 ساڵان بریندار بوو
K24- ئامێدی:
له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا له گوندی "بێدوهێ" له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، كچێك بریندار بوو.
سه‌ربه‌ست ئاكره‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماس به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له ئه‌نجامی پێكدادانی نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی توركیا، كچێكی 13 ساڵان به ناوی دالیا ئیبراهیم ته‌ها، خه‌ڵكی گوندی بێدوهێ بریندار بوو.
گوتیشی: ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ سه‌ردانی گونده‌كه‌ی كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، برینه‌كه‌ی سوكه و به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كرا.
H.B