له‌سه‌ر ڕێگای به به‌رازیلبوونی کوردستان
ڕۆژانه له ڕێگای میدیاوه، ده‌بینین و ده‌بیستین، که که‌سێک، چه‌ند که‌سێک به تاوانی دزییکردن، کووشتن و چه‌ندیین تاوانی تر ده‌ستگیرده‌کرێن و ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا ده‌کرێن، لێ هه‌تا ئێستا هیچ که‌سێکمان نه‌بینی، که به تاوانی ناپاکیی نیشتیمانیی ڕاپێچی به‌رده‌م دادگا بکرێت. به‌شداربوون له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کانه‌وه تاوانێکی گه‌وره‌ی نیشتیمانییه، چونکه کاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی لێده‌که‌وێته‌وه. له کووشتنی که‌سێکدا، که‌سی بکووژ ده‌ستگیرده‌کرێت و سزا ده‌درێت، له کووشتنی هاووڵاتییه‌کدا به کۆرۆنا، که‌س ده‌ستگیرناکرێت، چونکه نازانرێت که‌سی تووشکه‌ر کێیه. کۆرۆنا چه‌کێکه، که ده‌شێت خه‌ڵکانی بێ مۆڕاڵ به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکیی به‌کاریبهێنن. هه‌روه‌کوو چلۆن وڵاتان دژ به‌یه‌ک ده‌توانن به‌کاریبهێنن.
ئێمه‌ی کورد له باشووردا، چوارده‌ورمان به دوژمن گیراوه، هه‌ربۆیه زۆر جێگای بیرلێکردنه‌وه و گوومانیشه، که کورد متمانه‌ی به دراوسێکانی نه‌بێت، به ئێراقیشه‌وه. مه‌رج نییه گوێزانه‌وه‌که له ڕێگای مرۆڤه‌وه بێت، چونکه دوژمن ده‌توانێت تووشبوویه‌ک به‌کاربهێنێت، که تف ڕۆبکاته سه‌ر چه‌ند ئۆبیه‌کتێک، چه‌ند که‌ره‌سته‌یه‌ک، به تایبه‌ت مێتاڵ و شووشه، که ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌توانێت چل و هه‌شت کاتژمێر له‌سه‌ری له ژیاندا بمێنێته‌وه. پاشان گوێزانه‌وه‌ی ئه‌م که‌ره‌ستانه بۆ شوێنێک، که خه‌ڵکیی ده‌ستیان به‌ریبکه‌وێت، هه‌مانکاتیش گوێزانه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کان بۆ شوێنی تر، که مرۆڤ به‌رکه‌وته‌ی زیاتریان له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت.
به سیاسییکردنی کۆرۆنا له باشووری کوردستاندا، گه‌وره‌تریین زیانی به کورد گه‌یاند، زیانه‌که‌شی گه‌وره‌تر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕانه‌گیرێت. بیرکردنه‌وه له شکستپێهێنانی سه‌رۆک وه‌زیرانی باشووری کوردستان، بیرکردنه‌وه‌یه‌کی هێنده دوژمنکارانه‌یه، که ته‌نانه‌ت کۆمه‌ڵکووژییه‌کیش له ڕێگای ڤایرۆسی کۆرۆناوه وه‌ک زیانێکی کۆلا‌ته‌لار (زیانێکی نه‌ویستراو، که له ڕێگای چالاکییه‌که‌وه ده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام زیانه‌که له‌پێناوی سه‌رکه‌وتنی چالاکییه‌که‌دا په‌سه‌ند ده‌کرێت) ته‌ماشا بکرێت. بانگه‌شه‌کردن بۆ خۆپیشاندان، به‌وشێوه‌یه‌ش، که له باشووری کوردستاندا کرا، به‌بێ جێبه‌جێکردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان، چونکه خۆپیشانده‌ران کۆرۆنایان پێ فشه بوو، تاوانێکی نیشتیمانییه.
له به‌رازیلدا به سیاسییکردنی کۆرۆنا، بووه هۆی کووشتنی (37,000) هاووڵاتیی به‌رازیلیی. له هه‌ندێک ناوچه‌دا، به‌هۆی نه‌بوونی گۆڕستانه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان، حکومه‌ت ڕێگایدا، که گۆڕه کۆنه‌کان هه‌ڵبکه‌نن، ئێسکه‌کانیان بکه‌نه کیسه‌یه‌که‌وه، پاشان مردووی نوێ له جێگایان بنێژن. له به‌رازیلدا هاوشێوه‌ی کوردستان، هه‌ندێک هاووڵاتیی پابه‌ندی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بوون، هه‌ندێکی تریش نه‌خێر. هه‌ندێک سیاسیی گاڵته‌یان به کۆرۆنا ده‌هات و هه‌ندێکی تریش داوای خۆپارێزییان ده‌کرێت، تا دواجار کار گه‌یشته مردنی سیی و حه‌وت هه‌زار هاووڵاتیی به‌رازیلیی. جیاوازیی لێکچوونی ئێمه‌ی کورد و به‌رازیل له ژماره‌ی مردووه‌کانماندایه، که ده‌شێت ئه‌گه‌ر بێت‌و به زووتریین کات، کار له خۆماندا نه‌که‌ین، ببینه به‌رازیلێکی نوێ.
به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی نیشتیمان و هاووڵاتییان ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی نیشتیمانیی و مرۆییه، که تێیدا پێویسته هه‌موان ده‌ست له‌ناو ده‌ست کاربکه‌ین. له‌و وڵاتانه‌دا، که نیشتیمانی خۆیان خۆشده‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاووڵاتییان و پارته ئۆپۆسیزیۆنه‌کانیش ململانێ‌یان له‌گه‌ڵ حکومه‌تدا هه‌بێت، ئه‌وا هه‌موو له‌پێناو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر کۆرۆنادا پشتگیریی حکومه‌ت ده‌که‌ن، له به‌رازیل و کوردستاندا پێچه‌وانه‌یه. باشووری کوردستان یه‌کێک بوو له باشترین ئه‌و شوێنانه له جیهاندا، که که‌متریین زیانی پێکه‌وت و به ئیدیالتریین شێوه خۆی پاراست. لێ دواجار ململانێی سیاسیی گه‌یاندی به‌م ئاسته. هه‌نووکه وڵاتی سلۆڤاکای (سلۆڤاکیا) به‌هۆی سه‌رۆکه لێهاتووه‌که‌یانه‌وه سوزانا کاپوتۆڤا، وه‌ک یه‌کێک له باشتریین ئه‌و وڵاتانه هه‌ژمار ده‌کرێت، که به باشتریین شێوه پارێزگاری‌یان له خۆیان کرد و که‌مترین زیانیان به‌رکه‌وت.
له سلۆڤاکای خۆپارێزیی ئه‌رکێکی نیشتیمانییه، هاووڵاتییانیش پیشانی ده‌ده‌ن، که نیشتیمانی خۆیان خۆشده‌وێت، هه‌ربۆیه خۆپارێزییان کردووه به کو‌لتوور. به‌کارهێنانی ماسکه و ده‌ستکێش، مینه‌راڵی خاوێنکردنه‌وه له هه‌موو شوێنێکی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینیت. منداڵ، گه‌نج، پیر هه‌موو پێکه‌وه ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێده‌که‌ن، له په‌رله‌ماندا یه‌ک ئه‌ندام په‌رله‌مان به‌بێ ماسکه و ده‌ستکێش نا‌بینیت، له وه‌زاره‌ته‌کاندا یه‌ک کارمه‌ند و وه‌زیر به‌بێ ماسکه و ده‌ستکێش نا‌بینیت، له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تییدا له پاسه‌وانه‌کانی به‌رده‌م ده‌رگاوه، هه‌تاوه‌کوو سوزانا کاپوتۆڤا خۆی، هیچ که‌س به‌بێ ماسکه و ده‌ستکێش نا‌بینیت. له شوێنه هه‌ستیاره‌کاندا، له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیی و په‌رله‌مانیشدا، به‌بێ پشکنین که‌س بۆی نییه بێته ژووره‌وه. به‌ڵام له کوردستاندا ده‌بیستین، که کۆرۆنا گه‌یشتۆته په‌رله‌مانیش، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێنماییه‌کان جێبه‌جێناکرێن.
ژینگه‌ی کارکردن پێکه‌وه له کوردستاندا هه‌تا بڵێی پڕ مه‌ترسییه، به‌تایبه‌ت ژینگه‌ی کارکردنی سیاسییه‌کان پێکه‌وه. له‌م ژینگه‌یه‌دا باری ده‌روونیی، جه‌سته‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیی تاک و کۆ له‌ژێر فشارێکی گه‌وره‌دایه، که گه‌شه‌ی ده‌روونیی و ته‌ندروستیی تاک و کۆ ده‌خاته ژێر مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌وه. ئه‌م فشاره فاکتۆرێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌ستی تاک، زیانگه‌یاندن به هه‌ستی تاک و ده‌بێته هۆی بێهێزکردنی سیستێمی به‌رگریی مرۆڤ، سستبوونی به‌رگریی مرۆیش، ده‌بێته هۆی لاوازکردنی مرۆڤ به‌رانبه‌ر به هه‌ر هێرشێکی میکرۆئۆرگانیزمیی یاخوود ده‌روونیی. به‌مشێوه‌یه تاک زووتر نه‌خۆش ده‌که‌وێت، یاخوود زووتر ده‌ڕووخێت و باوه‌ڕی به ئامانجێک نامێنێت. بۆ نموونه ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کورد و گه‌یشتن به ئازادیی ڕاسته‌قینه و یه‌کجاره‌کیی، له‌لای به‌شێک له سیاسییه‌کان وه‌ها لاواز بووه، که له به‌غداد کورد نه‌ک وه‌ک نوێنه‌ری کوردستان بوونیان هه‌بێت، به‌ڵکوو وه‌ک چه‌ند ئامڕازێکی سیاسیی پارت و لایه‌نه عه‌ره‌به‌کان به‌کاربهێنرێت.
ماوه‌ته‌وه بپرسم، له‌سه‌ر ڕێگای به به‌رازیلبوونی کوردستان، تۆ ده‌ته‌وێت چییبکه‌یت؟