فه‌رهاد سه‌نگاوی ته‌پڵی شه‌ڕی براکوژیی لێده‌دات
کاک فه‌رهاد سه‌نگاویی، به‌و ڤیدیۆیه‌ی که له ڕێککه‌وتی 25.06.2020 دا بڵاویکرده‌وه، هێنده نیگه‌رانیکردم، که ئاره‌زووم نه‌بوو گوێی لێبگرم، لێ پێویست بوو تا دوا وشه و نۆته‌ی ده‌نگی گوێبیستی بم، هه‌تاوه‌کوو چ بزانم ده‌ڵێ چی و چ بشزانم بۆچیی وا ده‌ڵێ. هه‌میشه، هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن به ئه‌مه‌ک، که گوێبیستی ئه‌مجۆره تێکستانه ده‌بێت و به تۆنێکی وه‌هاش، که تۆنی مارشی شه‌ڕه به گوێکانی ده‌گات، تووشی شه‌رمه‌زارییه‌کی گه‌وره ده‌بێت. تاک تووشی شه‌رمه‌زاریی ده‌بێت، چونکه له سه‌رده‌مێکی وه‌ها نوێشدا، به‌شێک له ئێمه‌ی کورد، هێشتا له مێژووی قین و دووبه‌ره‌کیی و دوژمنایه‌تیی و له‌ناوبردنی یه‌کترییدا ده‌ژیین.
هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ڕاسیۆناڵ (ئه‌قڵانیی)، ڕێگا به‌وه نادات، که ئێمه به به‌رده‌وامیی سه‌رقاڵی هێرشکردنه سه‌ر یه‌کتریی بین، سه‌رقاڵی له‌ناوبردنی یه‌کتریی بین، سه‌رقاڵی تاوانبارکردنی یه‌کتریی بین. ده‌شێت ئێمه له زۆر شت‌دا خاوه‌نی پێوابوون بین، لێ له تاواندا هه‌میشه فاکت قسه ده‌کات، هه‌میشه به‌ڵگه قسه ده‌کات، نه‌ک پێوابوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کورد پێویستی به هه‌بوونی دادگایه‌کی نیشتیمانییه، خاڵی له ده‌ستتێوه‌ردانی پارته‌کان، ئه‌وسا دادگایه‌کی وه‌ها ده‌توانێت پێمانبڵێت، که کێ تاوانباره. کاک فه‌رهاد به‌و ڤیدیۆیه‌ی، خۆی تاوانبار ده‌کات، لێ چونکه له نیشتمانی ئێمه‌دا یاسا سه‌روه‌ر نییه، هه‌موو که‌س، که خاوه‌نی هێزێک بێت له پشتیه‌وه، سانا ده‌توانێت هێرشی ناشیرین بکاته سه‌ر خه‌ڵکیی، تیرۆری ده‌روونیی خه‌ڵکیی بکات ...تد. به‌ڵام ئه‌رکی گه‌وره‌ی حکومه‌ته، که له خه‌می ئه‌م پرسه‌دا بێت. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر کاک فه‌رهاد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دانمارک بوایه، له ڤیدیۆیه‌کی وه‌هادا، ده‌یتوانی هێرشی وه‌ها بکاته سه‌ر ماڵی پاشا؟
لێ پرسیاری تری ناو پرسیاره‌کان دیسان لێره‌دا ئه‌وه‌یه، که بۆچیی به‌شێکی زۆر له ئێمه، خاوه‌نی ئه‌م هه‌موو پێوابوونه‌ن و وه‌ک فاکت ده‌یگه‌یه‌نن به هاووڵاتیی؟ وه‌ڵام، چونکه پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆلۆگیی له مێشک‌دا ڕووده‌دات، که پێوابوون و هالوسیناسیۆن بۆ تاک ده‌کاته ڕیالیتێت. هالوسیناسیۆن له شێوه‌ی پارانۆید، به‌بێ سیمپتۆم یاخوود نیشانه‌ی دێپرێسیۆن (خه‌مباریی) یاخوود ناوه‌ڕۆکی مانیی (manic contet).
پرسیاری ناو ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه، که بۆچیی له زۆنی سه‌وزدا، ئه‌م فێنۆمێنه بوونی هه‌یه؟ بۆچیی ئه‌م فێنۆمێنه وه‌ک ئێپیدیمییه‌ک (نه‌خۆشییه‌ک) بوونی هه‌یه و ده‌یان ده‌یه‌یه هه‌تا بێت خه‌ڵکیی زیاتر تووشی ده‌بن؟ بۆچیی ڕقبوون له بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و ڕقبوون له پارتی نه‌خۆشییه؟ نه‌خۆشییه‌کی ده‌روونیی؟ وه‌ڵام، هه‌روه‌ک چلۆن نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کان، ده‌رئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌کی نۆیرۆلۆگیین، که به‌هۆی ڕژاندنی زۆری چه‌ند هۆڕمۆنێکه‌وه دروست ده‌بن، بۆ نموونه شیزۆفرێنیی، که به‌هۆی ڕژاندنی دۆپامینێکی زۆره‌وه له مێشک‌دا، تاک ده‌کاته خاوه‌نی جیهانێکی تر، که بوونی نییه، لێ بۆ تاکی نه‌خۆش ڕیاله، بۆ تاکی نه‌خۆش ڕاسته.
له ده‌روونناسیی کۆدا، قسه له‌سه‌ر هیپنۆتیزه‌کردنی کۆ ده‌کرێت، ئه‌م فێنۆمێنه له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئادۆڵف هیتله‌ره‌وه و له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، که چلۆن کۆمه‌ڵگای ئه‌ڵمانیی به‌و ژماره زۆره‌وه بوونه نه‌ک دژی یه‌هووده‌کان، به‌ڵکوو دژی هه‌موو جیهان. سه‌ره‌تا تاک کاریگه‌رییه‌کی هیپنۆتیزانه له‌سه‌ر تاک داده‌نێت، پاشان کۆی چه‌ند تاکێکی هیپنۆتیزه کراو به تێکه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تردا، کۆیه‌ک پێکده‌هێنن. لێره‌دا دیسان له‌ڕێگای گفتووگۆیه‌کی هیپنۆتیزه‌که‌ره‌وه (ئادۆڵف هیتله‌ر) باوه‌ڕێک له مێشکی کۆدا ده‌چه‌سپێنێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ته‌رزه و بارانیش ببارێت، ئه‌وا هه‌ر خه‌تای یه‌هووده‌کانه، یه‌هووده‌کان تاوانباری یه‌که‌م و دواهه‌میینن له هه‌موو شت‌دا. دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌مجۆره گفتووگۆیانه له‌لایه‌ن هیتله‌ره‌وه بۆ کۆ ده‌بێته هۆی خستنه‌وه‌ی باوه‌ڕێک له مێشکی تاک و کۆدا، که دواجار به دووباره‌کردنه‌وه‌ی ئه‌م پێوابوون و بۆچوونانه چ له‌لایه‌ن خه‌ڵکییه‌وه و چ له‌لایه‌ن تاک خۆیه‌وه، ده‌بێته هۆی چه‌سپاندنی وه‌ک ڕاستییه‌ک له مێشک‌دا. جۆزێف گۆبڵێس ڕۆڵێکی کاریگه‌ریی میدیاتیڤی له‌م پرۆسه‌یه‌دا هه‌بوو. ئه‌ی ئێمه‌ی کورد له بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕق و کینه‌دا خاوه‌نی چه‌ند گۆبڵزین؟
چیی ڕووده‌دات له مێشک‌دا، کاتێک هه‌وڵی ئه‌وه ده‌درێت، که له ڕێگای مانیپولاسیۆنێکی هیپنۆتیزانه‌وه کۆ بکه‌یت به‌وه‌ی، که ده‌ته‌وێت؟ کۆ فێری ڕقێک بکه‌یت، که ده‌ته‌وێت ...تد. وه‌ڵام، تاکی قسه‌که‌ر وه‌ک هیپنۆتیکه‌ر سه‌ره‌تا کاریگه‌ریی ده‌کاته سه‌ر پرێفرۆنتال کۆرتێکس له مێشک‌دا، که ده‌که‌وێته به‌شی پێشه‌وه‌ی مێشک، له نێوچه‌واندا. پاشان کاریگه‌ریی ده‌کاته سه‌ر پرێکونۆیس، که ده‌که‌وێته ناوه‌ڕاستی مێشکه‌وه، ده‌که‌وێته ژێر سه‌قفی سه‌ره‌وه. ئه‌م به‌شه‌ی مێشک چالاک ده‌بێت، کاتێک تاک گوێی له ناوی خۆی ده‌بێت، کاتێک تێکستێک ده‌خوێنێته‌وه و تێیدا وشه‌ی من ده‌بینێت، به‌مه‌ش بۆ نموونه کاتێک، به ده‌یان ساڵ پێش ئێستا، ئیبراهیم ئه‌حمه‌د گووتوویه‌تی من پێموایه، من ده‌زانم، من، من، من ...تد. پاشان دوای ئه‌و جه‌لال تاڵه‌بانیی درێژه‌ی پێده‌دات، من ده‌زانم، من پێموایه، من، من، من ..تد. له ئاینده‌دا هه‌موو ئه‌و تاکانه‌ی، که له‌ژێر ئه‌م کاریگه‌رییه ده‌ره‌کییه‌دا بوون، ده‌بنه خاوه‌نی منێک، که ڕیالیتێتێکی تێدا چێنراوه، نه‌ک به‌رهه‌می خۆیانه. به‌مشێوه‌یه تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌بنه کۆیه‌کی هیپنۆتیزه‌کراو، ئه‌وه ده‌که‌ن، که داوایان لێکراوه، که داوایان لێده‌کرێت.
یاخوود کاتێک ته‌ماشای وێنه‌ی خۆی ده‌کات. له سه‌رده‌می ساوایه‌تیی و منداڵییدا، ساوا، منداڵ له‌ژێر کاریگه‌ریی دایک و باوک‌دا، ساوا، منداڵ ئه‌وه ده‌کات، که دایک و باوک ده‌یانه‌وێت، چونکه له باشه‌ی منداڵه‌که‌دایه. بۆ نموونه کچم، کوڕم وامه‌که، چونکه دوایی خۆت بریندار ده‌که‌یت. کچم، کوڕم وامه‌که چونکه، باش نییه ...تد. لێره‌دا پرێکونۆیس له‌ژێر سه‌قفی مێشک‌دا چالاکه. له ئاینده‌دا منداڵ گه‌وره ده‌بێت، لێ کاتێک که‌سێکی تر قسه‌ی بۆ ده‌کات، له ڕێگای هێنانه پێشچاوی خۆیه‌وه، وه‌ک پرۆسه‌یه‌کی نائاگا، تاک قسه‌کانی به‌رانبه‌ر هاوشێوه‌ی قسه‌کانی دایک و باوک وه‌رده‌گرێت و ئه‌وه ده‌کات، که پێیده‌گووترێت، به‌مشێوه‌یه پرێکونۆیس له مێشک‌دا چالاک ده‌بێت. له ئاینده‌دا هه‌ر کات تاک له تێکستێکدا هه‌مان شت ده‌خوێنێته‌وه، که پێشتر گوێی لێبووه و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر دانراوه، ئه‌وا باوه‌ڕه‌که‌ی به‌هێزتر ده‌کات. کاتێک گوێی له وشه‌ی بارزانییه، کاتێک گوێی له وشه‌ی پارتییه ...تد. پرێکونۆیس چالاک ده‌بێت و باوه‌ڕه‌که‌ی به‌هێزتر ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه تاک بۆ نموونه چیدی پێویستی به مام جه‌لال و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د نییه. پێویستی به فڵان و فیسار سه‌رکرده‌ی یه‌کێتیی نییه، پێویستی به فه‌رهاد سه‌نگاویی نییه ...هتد. خودی سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتیی و فه‌رهاد سه‌نگاویی و جه‌ماوه‌ره‌که‌شیان، هه‌موو ئه‌مانه له پێشتردا ئه‌وانه بوون، که له ڕێگای ماسن هیپنۆزه‌وه، له ڕێگای هیپنۆزه‌ی کۆوه بوونه‌ته خاوه‌نی ڕیالیتێتێک، که ڕیاله بۆ ئه‌وان.
به‌ڵام بیهێننه به‌رچاوی خۆتان، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئێمه باوه‌ڕێک بۆ ئاینده له مێشکی تاک و کۆدا بچێنین، که هه‌موو له پێناویدا تێ‌بکۆشین، که ئه‌ویش ئازادیی یه‌کجاره‌کیی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردییه. به‌ده‌ستهێنانی ته‌بایی و خۆشه‌ویستییه‌کی گه‌وره‌ی یه‌کترییه، پشتگیرییکردنی یه‌کترییه، تێکۆشانه پێکه‌وه و قه‌ده‌غه‌کردنی له‌ناوبردنی یه‌كترییه ...تد. بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که چه‌ند به‌هێز ده‌بین، بیهێنه به‌رچاوی خۆت، که ده‌بینه ده‌وڵه‌تێک هه‌ر به زه‌بری هێز قه‌ره‌بووی سه‌دان ساڵه‌ی چه‌وساندنه‌وه و غه‌درلێکردنمان له ئێراق، ئێران، سوریا و تورکیا بستێنینه‌وه.
لێگه‌ڕێن ڕیالیتێتێکی نوێ دروستبکه‌ین، که له‌ناوبردنی یه‌کتریی قه‌ده‌غه بێت، ناپاکیی نیشتیمانیی قه‌ده‌غه بێت، ده‌ستدرێژییکردنه سه‌ریه‌كتریی قه‌ده‌غه بێت، سووکایه‌تییکردن به یه‌کتریی قه‌ده‌غه بێت. لێبگه‌ڕێن ببینه خاوه‌نی ڕیالیتێتێک، که چه‌ندیین ده‌یه‌یه و بگره چه‌ندیین سه‌ده‌یه خه‌ونی پێوه ده‌بینین، ئه‌ویش برایه‌تییه، ئاشتییه و ئازادییه، که هه‌موومان پێکه‌وه له خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ ڕۆژئاوا، له باکووره‌وه بۆ باشوور، وه‌ک دیموکرات، وه‌ک یه‌کێتیی، وه‌ک په‌که‌که وه‌ک گۆڕان و وه‌ک په‌ژاک و ...تد. له ده‌وری مێزێک کۆبینه‌وه و قاقا به‌خته‌وه‌ر پێکه‌وه پێبکه‌نین، پێکه‌وه تێ‌بکۆشین، پێکه‌وه سه‌ربکه‌وین.