سەرۆکی تۆپی پێ بولیڤیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

سێزار سالیناس سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بولیڤیا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

ماڵپەری فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بولیڤیا پشت راستی کردەوە سێزار سالیناس دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڤید نۆزدە لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ئەم دواییە لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتەکەیان لە تەمەنی 58 ساڵیدا دوای تێکچوونی باری تەندروستی دواجار گیانی لەدەستدا.

سالیناس لە 2018 بووە سەرۆکی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بولیڤیا و لە هەمان کاتدا سەرۆکی فەخری یانەی سترۆنگێستی وڵاتەکەی بوو و دوای گیانی لەدەستدانیشی هاوسەرەکەی کە ئەویش تووشبوونی پەتاکە لە شوێنی وەکو سەرۆکی فەخری یانەکە دەست نیشانکراوە.