بە فەرمانی سەرۆکی حکومەت لیژنه‌یه‌كی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری پێكده‌هێنرێت
K24 – هه‌ولێر:
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی رووداوی "كێشه‌ی ئۆكسجین" له نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری شاری هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت، گومان و دڕدۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد، هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن!".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كه‌ی ئەمڕۆی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری له هه‌ولێر، رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پارێزگاری هه‌ولێری راسپارد لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پێکبهێنێت بۆ زانینی هۆکاری کەمبوونی ئۆکسجین و له نزیكترین كاتدا ئه‌نجامه‌كانی بۆ رایگشتی رابگەیەنرێت.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە چەند وڵاتێک، رێکاری پێویستی گرتەبەر کە بووە جێی ستایشی هەموولایەک و هاووڵاتییانیشی ئاگادار کردەوە لە مەترسییەکانی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە. بەداخەوە خەڵکانێک مەترسییەکانی ڤایرۆسەکەیان بۆ سەر ژیانی خەڵک بە هەند وەرنەدەگرت و گومان و دردۆنگیان لە ئاستی مەترسییەکانی دروست دەکرد و هاووڵاتییانیان هان دەدا بۆ سەرپێچیکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، کەچی ئەمڕۆ هەمان ئەو کەس ولایەنانە موزایەدەی دڵسۆزی و خەمخۆری بەسەر حکومەتەوە دەکەن!
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ئه‌رك و هه‌وڵه‌كانی بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا و داواش لە هاووڵاتییان دەکاتەوە کە مەترسییەکانی ڤایرۆسەکە بە جیددی وەربگرن و لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانه‌كانیان، پابه‌ندیی رێنماییه تەندروستییەکان بن كه باشترین چاره‌سه‌رە بۆ سنووردارکردنی ئەم پەتایە.
د. جوتیار عادل
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2020/7/30