25 کورد لە تەقینەوەکەی بەیرووت بریندار بوون و یەکێکیان دۆخی ناجێگیرە

ئیبراهیم فەرحۆ، نوێنەری حیزبی رزگاری کوردی لە بەیرووت روونکردنەوە دەدات
kurdistan24.net

 

K24 - بەیرووت

لەتەقینەوەکەی رۆژی سێشەممەی رابردووی بەیرووت، 25 کورد بریندار بوون، کە یەکێکیان رەوشی تەندروستیی ناجێگیرە.

تیمێکی کوردستان24 لە بەیرووتە بۆ رووماڵکردنی کاردانەوەکانی تەقینەوە گەورەکەی رۆژی 4-8-2020ـی بەندەری بەیرووت، کە بەهۆیەوە نزیکەی پێنج هەزار کەس بریندار بوون و زیاتر لە 150 کەسیش کوژران.

ئیبراهیم فەرحۆ، نوێنەری حیزبی رزگاری کوردی لە بەیرووت قسەی بۆ کوردستان24 کورد و، ئاشکرای کرد " 25 کەسی ئێمە کە کوردن، لە تەقینەوەکەی بەیرووت بریندار بوون، یەکێکیان کە خەڵکی سووریایە (رۆژئاوای کوردستان) دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە".

لەبارەی حیزبەکەوەیەوە ئیبراهیم فەرحۆ دەڵێ "ئێمە وەکو هەر حیزبێکی لوبنانی سەیری ئێرە دەکەین، ئێرە وەکو وڵاتی خۆمانە".

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەیرووتن بۆ پێشکەشکردنی یارمەتی، ئیبراهیم فەرحۆ باس لەوە دەکات "ئێمە زۆر سەرمان بەرز بوو بە هاتنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاتێگ گوتیان دێین یارمەتی پێشکەش دەکەین".

 

هـ.ر.