چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه له پارێزگای دهۆك ده‌گۆڕدرێن
K24 - دھۆك :
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك به "كوردستان24"ی راگه‌یاند، گۆڕانكارییه‌كان له سنووری پارێزگای دهۆك به‌رده‌وام ده‌بن و له دوو رۆژی داهاتوودا 6 پۆستی دیكه ده‌گۆڕدرێن.
هۆشیار گولی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گوتی: بەمەبەستی بەشداریكردنی پێكھاتەكانی ھەرێم لە ئیدارەی پارێزگای دھۆك، ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆك لە سێشه‌ممەی داھاتوو دەنگ لە سەر شەش بەڕێوبەری گشتیی دەدات كە ناوەكانیان گەیشتوونەتە ئەنجوومەن.
گوتیشی: ئەو بەڕێوبەرانەی دەگۆڕدرێن، به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستی، به‌رێوبه‌ری گشتی رۆشنبیری، گه‌شتوگوزار و ئه‌وقافە.
ھەروەھا گوتی: كریستیانێك ده‌بێتە جێگری یەكەمی پارێزگاری دھۆك. ئێزدییەكیش یەكێك لە پۆستەكانی بەڕێوەبەر وەردەگرێت.