ئه‌حمه‌د سه‌فار: عێراق 110 ملیار دۆلار قه‌رزداره
K24 – هه‌ولێر:
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌فار رایگه‌یاند، عێراق 110 ملیار دۆلار قه‌رزداره.
ئه‌حمه‌د سه‌فار گوتیشی: له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا حكومه‌تی به‌غدا ناتوانێت ده‌رگای دامه‌زراندن بكاته‌وه و زۆرینه‌ی ره‌های فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت بێ به‌رهه‌من و ناكرێت باری سه‌رشانی عێراق له قه‌رز، به هۆی دامه‌زراندنه‌وه گرانتر بكرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا، ئه‌حمه‌د سه‌فار، ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت قه‌رز بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گه‌ڵاڵه‌ی چاكسازییه بووه، كه حكومه‌ت پێشكه‌شیكردووه و هێشتا سیماكانی دیار نین.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون، وه‌به‌رهێنه‌ر نیین و خه‌رجییه‌كی زۆریان خستووه‌ته ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌ت و ناكرێت هێنده‌ی دیكه به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن ئه‌و باره‌ی سه‌ر شانی حكومه‌ت قورس‌تر بكرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، عێراق 25 ملیار دۆلاری ده‌ره‌كی قه‌رزداره و 85 ترلیۆن دیناری قه‌رزی ناوخۆییشی له ئه‌ستۆیه و ماقووڵیش نییه ئه‌و قه‌رزانه به هۆی دامه‌زراندنه‌وه هه‌ڵكشێن.