مسته‌فا كازمی: سه‌ردانه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو
K24- سلێمانی:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان هێنا، كازمی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌م بۆ رێکەوتن و هەماهەنگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حكومه‌تی هەرێمی کوردستان سه‌ركه‌وتوو بوو.
كازمی له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، له سلێمانی رایگه‌یاند، عێراق ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكی مێژوویدایه، بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌واوی كێشه‌كانی رابردوو، دۆخه‌كه‌ش پێویستی به یه‌كگرتوویی هه‌یه، و له پێناو بنیادنانی سیسته‌مێكی ئیداری به باشترین شێوه.
H.B