ترەمپ: لەگەڵ وەزیری بەرگری گفتوگۆی لەناوبردنی سەرۆكی سووریام كرد

ترەمپ: دەرفەتی كوشتنی سەرۆكی سووریای ھەبووه‌

K24 – ھەولێر:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی "فۆكس نیۆز" ئاشكرایكرد، لەگەڵ جه‌یمس ماتیس، وەزیری پێشووی بەرگری گفیوگۆی سەبارەت بە لەناوبردنی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا كردووە، بەڵام ئەو نەیویست ئەو كارە بكات.

ترەمپ گوتیشی: دەرفەتی كوشتنی سەرۆكی سووریای ھەبوو، بەڵام وەزیری بەرگری ئەوكات، جه‌یمس ماتیس دژی ئەو كارە بوو.

كەناڵەكە لە رێگه‌ی پێگەی خۆیەوە سەرنجیداوە، لەوانەیە مەبەستی سەرۆكی ئەمەریكا ئەو گفتوگۆیانە بێت، كە پێشتر لەسەر وەڵامدانەوەی ھێرشە كیمیاییەكەی رژێمی سووریا لە ساڵی 2017 كران.