"بوژانەوەی ئابووری جیهان پێویستی بە پێنج ساڵە"

پێویستە لەسەر وڵاتان ھەموو ھەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی كەمترین زیانی ئابووری تۆماربكەن

K24 - ھەولێر

بانكی جیھانی رایگەیاند، دووبارە بوژانەوەی ئابووری جیھان و گەڕانەوەی بۆ دۆخی پێش ڤایرۆسی كۆرۆنا پێوستی بە 5 ساڵی دیكە ھەیە.

بانكی جیھانی ئاماژەیداوە، باشبوونەوەی ئابووری جیھان لە لێكەوتە نەرێنییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رەنگە 5 ساڵ بخایەنێت تا دەگەڕێتەوە ئەو ئاستەی بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ھەیبوو، چونكە ھەڵگرتنی بەربەستەكانی قەدەغە  رۆڵی گرنگی دەبێت .

جەختیشیكردەوە، ئەو داكەوتنەی كە لە ئەنجامی كۆرۆنا رووی لە وڵاتان كردووە، بەگوێرەی ناوچەكە دەگۆڕێت و لە لێكەوتەكانی لە ھەندێك وڵات زیاتر دەمێنێتەوە، كێشە لە ھاوسەنگی دروستدەكات و ئەو وڵاتانەی كە زۆر ھەژارن، زیانەكانیان بەراورد بە وڵاتانی دەوڵەمەند زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە لەسەر وڵاتان ھەموو ھەوڵێك بدەن بۆ ئەوەی كەمترین زیانی ئابووری تۆماربكەن.