ماکرۆن: ئەو پەیامە روونەمان بۆ تورکیا نارد
K24 - هەولێر
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا بە زمانی تورکی پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت و دەڵێ "با دیالۆگ ده‌ستپێبكه‌ین".
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئەمڕۆ (شەممە، 19-9-2020) لە تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر، كه به زمانی توركی بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیوویه‌تی "په‌یامێكی روونمان بۆ توركیا نارد، په‌یامه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه پێویسته دیالۆگێكی به‌رپرسیارانه ده‌ستپێبكه‌ین و به نیازێكی پاك گفتوگۆ بكه‌ین و كات نه‌كوژین".
ماكرۆن هەروەها ئاشكرای كردووه ئه‌و په‌یامه‌ی فه‌ره‌نسا "په‌یامی یه‌كێتی ئه‌وروپاشه، پێده‌چێت توركیا په‌یامه‌كه‌ی پێگه‌یشتبێت، بۆیه پێویسته ئه‌و گرژییانه چاره‌سه‌ر بكرێن".
ماكرۆن چه‌ند جارێك داوای له توركیا کردووە، گرژییه‌كانی له‌گه‌ڵ یۆنان چاره‌سه‌ر بكات و نه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپی.
پەیامەکەی ماکرۆن لەکاتێکدا ئاڵۆزی لەنێوان تورکیا و یۆنان دروست بووە، بەهۆی سامانی ژێر زەویی دەریای ناوەڕاست لەو شوێنەی لەنێوان تورکیا و یۆنان ناوچەی جێناکۆکە. تورکیا ئەو شوێنانە بە سنووری ئاویی خۆی دادەنێت و بەدوای سووتەمەنیدا دەگەڕێت لەژێر دەریاکە.
Ajaccio'da, Türkiye'ye net bir mesaj gönderdik: iyi niyetli, naiflik olmaksızın sorumlu bir diyaloğu yeniden açalım. Bu çağrı bundan böyle Avrupa Parlamentosu’nun da çağrısı. Görünüşe göre de işitilmiş. İlerleyelim.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) September 19, 2020
هـ.ر.