هۆشداری لە دۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی کەرکووک دەدرێت
K24 – ھەولێر:
گروپی شەقام هۆشداری لە دۆخی ئەمنی و کۆمەڵایەتی کەرکووک دا و رایگەیاند، ئێستا بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر گەیشتووەتە قوتابخانەکانی کچان لە شارەکە.
گروپی شەقام لە کەرکووک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: پێش 16ی ئۆكتۆبەر بەتاكوتەرا ئەگەر حاڵەتی ماددەی ھۆشبەر ھەبووایە یاخود بازرگانی بە مادەی ھۆشبەر بكرایە؛ بەڵام بەداخەوە ئێستا رۆژانە چەندین حاڵەتی بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان ھەیە و كێسەكانی ماددەی ھۆشبەر لە ھەڵكشاندایە. ئەمەش كارەساتە. ئەمەش لە كەركووك كارەساتی كۆمەڵایەتی و ئەمنیی لێدەكەوێتەوە. ئەوەی بە پلە یەكیش زیانی بەردەوكەوێت منداڵی ھەژارانە. بەداخەوە گەیشتووەتە ناو قوتابخانەكان و تەنانەت ناو قوتابخانەی كچانیش.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە ماددەی ھۆشبەر رێژەی خۆکوشتن لە کەرکووک زیادی کردووە، بەپێ ئامارەكانی بەردەست لە ماوەی كۆرۆنادا 32 كەس خۆیان كوشتووە و كهیسەكانی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر زیاتر لە 200 كەیسە.
گرووپی شەقام داوا لە ئیدارەی كەركووك و دەسەڵاتداران كرد ئەو حاڵەتانە چارەسەر بكەن و ئەركی خۆیان جێبەجێبكەن لە رێگریكردن لەم كارانە.