به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به‌ سه‌ڵاح یاریگه‌ی له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌ كرا

یانه‌ی وێستهام هانده‌رێكی سزا دا به‌هۆی ئه‌وه‌ی سووكایه‌تی به‌ ئایینه‌كه‌ی سه‌ڵاح كردووه‌

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی بۆ ماوەی 3 ساڵ رێگە بە هاندەرێکی یانەکەی نادات ئامادەی یارییەکانی یانەکەیان بێت، بە هۆی بێ رێزی کردن بەرامبەر محەمەد سەڵاح یاریزانی میسڕی یانەی لیڤەرپوول.

ماڵپەری فەرمی یانەی وێستهام یونایتد بڵاویکردووە، پاش ئەوە لە ساڵی 2019 لە یارییەکی یانەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، هاندەرێکیان لە کاتی یارییەکە بێ رێزی بەرامبەر محەمەد سەڵاح هێرشبەری میسڕی یانەی بەرامبەر کرد، بریاریانداوە  بۆ ماوەی سێ ساڵ رێگە بەم هاندەرە نەدەن لە یارییەکانیان ئامادەبێت و هەروەها بە بڕی 400 پاوەندیش وەکو پێ بژاردن سزا دراوە.

ئەو هاندەرە ناوی برادلیە و لە یاریی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە گەڕی 25ـی وەرزی رابردوو کاتێک هەردوو یانە بە گۆڵێک یەکسانبوون، وشەی رەگەز پەرستی ئایینی لە دژی ئەستێرە موسوڵمانەکەی رێدز بە کار هێناوە.