ماكرۆن ده‌ڵێت فه‌ره‌نسا رووبه‌ڕووی "تیرۆری ئیسلامی" بووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، "ئیمانوێڵ ماكرۆن" ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی ئه‌و شوێنه‌ی كرد، كه رووداوێكی كوشتن تێیدا رووی‌دابوو و له‌وێ قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان كرد و گوتی: وڵاته‌كه‌مان رووبه‌ڕووی هێرشی "تیرۆری ئیسلامی" بووه‌ته‌وه.
گوتیشی: "بۆیه هێرشمان ده‌كرێته سه‌ر چونكه ئێمه ده‌ستمان به به‌هاكانی خۆمان و خواستمان بۆ ملكه‌چنه‌كردن بۆ تیرۆر گرتووه".
گوتیشی: هێز بڵاوده‌كه‌ینه‌وه بۆ پاراستنی شوێنه ئاینییه‌كان و قوتابخانه‌كان.
له شاری "نیس"، دوای ئه‌وه‌ی رووداوێكی كوشتن تۆمار كرا، نزیكه‌ی (7) هه‌زار سه‌ربازی فه‌ره‌نسایی بڵاوه‌یان پێكراوه.
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای به‌رگری فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر جۆر و شێوازی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان بدات.