تاڵیبان پێشوازیی لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان دەکات

"چەند زووتر بڕۆن، جەنگ کەمتر دەبێت"

K24- هەولێر:

رێکخراوی چەکداریی تاڵیبان، پێشوازیی لە کشانەوەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی بە فەرمانی پێنتاگۆن دەکات، بە “هەنگاوێکی باشی” دەزانێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەبڕاوی ئەفغانستان.

رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەمەریکا بڕیاریدا هێزەکانی لە ئەفغانستان و عێراق کەمبکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا بەڵێنی کۆتایی جەنگی لە دەرەوەی وڵاتەکەی دا.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان لەوبارەوە رایگەیاند، ئەوە هەنگاوێکی باشە و لە بەرژەوەندی ئەفغانستان و ئەمەریکایە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەند زووتر هێزەکان بکشێنەوە، بەر بە جەنگ زیاتر دەگیرێت.

ئەمەریکا بڕیاریداوە، دوو هەزار سەرباز لە مانگی یەک، یەک هەفتە پێش دەستپێکردنی ماوەی سەرۆکایەتی جۆ بایدن، بکشێنێتەوە.

مانگی شوباتی ئەمساڵ، ئەمەریکا و تاڵیبان رێککەوتنێکیان واژۆکرد، بەگوێرەی رێککەوتنەکە، تاڵیبان بەڵێن دەدات هێرش نەکاتە سەر سوپای ئەمەریکا و گواستنەوەی جیهادییەکانی قاعیدە و داعش لەو وڵاتە رابگرێت، لە بەرامبەردا، ئەمەریکا سوپاکەی دەکشێنێتەوە.

ئەم بڕیارە بێبەش نییە لە نیگەرانی، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا نیگەرانی خۆی لە خێرا کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەربڕیووە.

حکومەتی کابول لەوبارەوە دەڵێت، ئێمە بەبێ ئەمەریکا دەتوانین خۆمان لە دوژمنەکانمان بپارێزین کە بەمەست لێی تاڵیبانە.

France24