روونکردنەوەیەك لە بنەماڵەی نەجمەدین كەریمـەوە

"ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستکردنی گرووپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت"
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كۆچكردوی كەركووك
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كۆچكردوی كەركووك

K24 – ھەولێر

بنەماڵەی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كۆچكردوی كەركووك لە روونكردنەوەیەكدا رایدەگەیەنێن، ھەندێك كەس ناوی نەجمەدین كەریم بۆ دروستكردنی گرووپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت، "كۆچكردو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە".

لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە "داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو و ناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر".

دەقی روونكردنەوەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم:..

ماوەیەكە لێرە و لەوێ چاوپێکەوتنی میدیایی بە ناوی خزمی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم یاخود ناو وناوبانگی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بۆ دروستکردنی گروپ و حیزب و رەوتی سیاسی بەکاردەهێندرێت.

وەك بنەماڵەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین، بە پێویستی دەزانین بۆ هەموو لایەکی روون بکەینەوە، کە کۆچکردوو دوور و نزیک هیچ پەیوەندیەکی بەو کەسانەوە نەبووە کە لە چاوپێکەوتنی میدیایی و دروستکردنی گروپ و رەوتی سیاسی ناو وناوبانگی دکتۆر بەکاردەهێنن.

هاوکات داوا لە هەموو لایەك دەکەین، پابەندی رێکاری مافدارێتی بنەماڵەی کۆچکردوو بۆ ناو وناوبانگی دکتۆر  نەجمەدین بن و سەربەخۆیانە ناو وناوبانگی کۆچکردوو بۆ هیچ پڕۆژەیەك بەکارنەهێنن، ھەر کەس و لایەنێک ناو و ناوبانگی دکتۆر نەجمەدین بەکاربێنێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان رێکاری یاسایی دەگرینەبەر.

بنەماڵەی کۆچکردوو

دکتۆر نەجمەدین کەریم