وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەبارەی پرۆسەی خوێندن روونكردنەوە دەدەنە پەرلەمان

لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمان كۆدەبنەوە
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان
قوتابخانەیەكی سنووری پەروەردەی ھەولێر - فۆتۆ: رێباز سیان

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەیوەندیدار لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكەی پەیوەست بە قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكان روونكردنەوە دەدەنە پەرلەمان.

ھۆشمەند سادق، پەیامنێری كوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەك لە پەرلەمان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە و ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەگەڵ لیژنەی پەروەردە و خوێندن لە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبنەوە و روونكردنەوە لەبارەی چارەنووسی پرۆسەی خوێندن و چەند بابەتێكی دیكە دەدەنە لیژنەكە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێرمان وەزیرانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و لیژنەكەی پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێك دەكرن كە بریتین لە:..

-پلانی ھەردوو وەزارەت بۆ دڵنیابوون لە چارەنووسی پڕۆسەی خوێندن

- تاوتوێکردنی کرێی خوێندنی پاڕالێل و زانکۆی تایبەت و قوتابخانەو پەیمانگاکان

- چارەنووسی کۆلێژی زانستە تەندروستییەکان

- چارەنووسی240 قوتابی و زانکۆی ستراتفۆردی ئەمەریکی

- گرفتی دابەزاندنی خوێندنی قوتابیان لە زانکۆکان

- چارەنووسی وانەبێژان و ماف و شایستە داراییەکانیان

- تاقیکردنەوەی تەمھیدی پۆلی 12ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە لە قەزاکان بکرێت

- مەرجی دووساڵ خزمەتی دامەزراندنی پزیشکی ددان بۆ مومارەسەکردنی پیشەی خۆیان

-مۆڵەتی خوێندن بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە بۆ خوێندنی باڵا.

-پێوەری وەرگرتنی قوتابیان لە قوتابخانە حکومییەکانی ئینگلیزی