نەتەوەیەكگرتووەكان ئیدانه‌ی لەسێدارەدانی روحوڵڵا زەم ده‌كات

لەسێدارەدانی تا مردن ھێمایەكە بۆ شێوازی دانپێدانانی بەزۆری، كە لەژێر ئەشكەنجەدا لێی وەرگیرایە
میشێل باشیلییت، كۆمسیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ
میشێل باشیلییت، كۆمسیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ

K24 – ھەولێر:

میشێل باشیلییت، كۆمسیاری نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، ھەستی بە "حەپەسان" كرد بە لە سێدارەدانی رۆژنامەنووسی بەرھەڵستكاری ئێرانی، روحوڵڵا زەم.

باشیلیت لە راگەیاندراوێكدا گوتی: "بە لە سێدارەدانی چالاكوان و دامەزرێنەری كەناڵی ئەماد نیۆز تێلگرام، روحوڵڵا زەم لە 12ی كانوونی دووەم، ھەستم بە سەرسوڕمانكرد".

گوتیشی: "لەسێدارەدانی تا مردن ھێمایەكە بۆ شێوازی دانپێدانانی بەزۆری، كە لەژێر ئەشكەنجەدا لێی وەرگیرایە و لە دەزگا راگەیاندراوەكانی حكومەت پەخش كران، وەك بنەمایەك بەكاردەھێنرێت بۆ تاوان خستنە سەر خەڵك".

راشیگەیاند، زۆر لە چالاكوانانی دیكە لە ئێران حوكمی درێژخایەن یان سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، بەھۆی جێبەجێكردنی مافە مرۆڤایەتییەكانیان، دوای چەند دادگاییەكی نە گونجاو لەگەڵ پێوەر نێودەوڵەتییەكان.

جەختیشیكردەوە لەوەی "ئەمانە پێشێلكردنی مەترسیدارن بۆ پابەندبوونی ئێران لە دابینكردنی دادگایكردنی دادپەروەرانە و رێگا بە سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەشێوازێكی زاڵمانە دەدات ".

سەرچاوە: RT