هێز و ده‌سته‌ڵات وه‌ک پێویستیی
به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه:
خه‌ونی من ئه‌وه‌یه، که له ئێستادا یان له ئاینده‌یه‌کی زۆر نزیکدا، سه‌رکرده‌یه‌ک ده‌ربکه‌وێت هاوشێوه‌ی یولیوس سێزا، ئازا و چاونه‌ترس، هۆشیار و خاوه‌ن خه‌ون، تێکۆشانی بۆ کورد و کوردستان بێت و له‌وپێناوه‌شدا ئاماده بێت بمرێت. سه‌رکرده‌یه‌ک که به زه‌بری هێز و ده‌سته‌ڵات هه‌موو کورد له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی خۆیدا کۆبکاته‌وه. سه‌ده‌ی بیست بۆ کورد، سه‌ده‌یه‌کی پڕ هه‌ڵه‌کردن بوو، سه‌ده‌یه‌ک، که لاساییکردنه‌وه تێیدا مۆدێکی سیاسیی بوو. له‌و لاساییکردنه‌وه‌یه‌دا، کورد هه‌میشه هه‌وڵیداوه کۆپی وڵاتان و نه‌ته‌وه‌ی تر بێت، نه‌ک خۆی. بۆ نموونه باڵه چه‌په‌کانی کورد، ده‌یان ساڵی سه‌ده‌ی بیست به‌وپه‌ڕی رادیکاڵییه‌وه چه‌پ بوون، هه‌نووکه‌ش سه‌رکرده‌کانیان گه‌وره سه‌رمایه‌داری کوردستانن، که هه‌ر یه‌کێکیان توانای پێدانی مووچه‌ی چه‌ندین مانگی فه‌رمانبه‌رانیان هه‌یه.
له‌نێوانی گیڤارا و یولیوس سێزادا کورد هه‌میشه گیڤارای هه‌ڵبژاردووه. له‌نێوانی کاڕڵ مارکس و نیکۆڵای ماکیاڤیلییدا هه‌میشه کاڕڵ مارکسی هه‌ڵبژاردووه. ئه‌مانه‌ش وه‌هایکردووه، که به به‌رده‌وامیی کورد بدۆڕێت نه‌ک سه‌ربکه‌وێت. ته‌نانه‌ت تورکه‌کان وه‌ک بێ نیشتیمانێک هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لاسایی رۆمهکانیان کرده‌وه، لاسایی ئه‌لێکسانده‌ری گه‌وره‌یان کرده‌وه، ئه‌مه‌ش بووه پاڵنه‌ریان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داگیرکردنی هه‌موو جیهان بده‌ن، نه‌ک به ته‌نها نیشتیمانێکیان هه‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی بۆ نموونه تورکه‌کانه‌وه، که خاوه‌نی خه‌ون بوون و ئێستاش هه‌ر به به‌رده‌وامیی خاوه‌نی خه‌ونن، کورد له هیچ مێژوویهکیدا خه‌ونی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت خه‌ونی ئازادیی و هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیشی نییه. سوڵتان مه‌مه‌دی دووهه‌م له هه‌ڕه‌تی منداڵییه‌وه خه‌ونی به داگیرکردنی کۆستانتینۆپۆلهوه ده‌بینی. باوکی پێیده‌گووت، که چه‌نده‌ها سووپا هه‌وڵی داگیرکردنی ئه‌م شاره‌ی داوه، لێ هیچ سووپایه‌ک نه‌یتوانیوه دیواره‌کانی ئه‌م شاره ببه‌زێنێت. رۆژێک مه‌مه‌د له‌گه‌ڵ باوکی‌دا له دووره‌وه ته‌ماشای دیواره‌کانی شاره‌که ده‌که‌ن. مه‌مه‌د به باوکی ده‌ڵێ، که من بووم به سوڵتان ئه‌م شاره داگیرده‌که‌م. له ساڵی 1453داسوڵتان مه‌مه‌د له ته‌مه‌نی بیست و یه‌ک ساڵییدا کۆنستانتینۆپۆل داگیر ده‌کات و ناوی ده‌نێت ئیستانبوڵ. تورک له‌م سه‌رده‌مه‌دا هیچ نه‌بووه بێجگه له داعشێکی رێگاپێدراو.
پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچیی کورد هه‌میشه وه‌ک قوربانیی ته‌ماشای خۆی ده‌کات و مۆڕاڵ له‌سه‌رو ئازادیی و مافه‌کانی خۆیه‌وه ده‌بینێت؟ بۆچی هه‌میشه لاسایی ده‌کاته‌وه نه‌ک خۆی بێت؟ بۆچیی هه‌میشه ده‌بێت به به‌شێک له بوونێکی تر و به‌شێک له سروشتی خۆی له‌کیس ده‌دات؟ ساده‌تریین نموونه ئه‌و خوشک و برا منداڵه‌ن، که په‌یامی سه‌ری ساڵ له نیشتیمانی خۆیاندا به زمانی ئینگلیزیی ده‌گه‌یه‌نن به کۆمه‌ڵگای کوردیی، چونکه پێیان که‌م و شه‌رمه به کوردیی بدوێن.
هه‌بوونی نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت، بوونێکی خۆڕسک نییه، به‌ڵکوو گه‌شه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه له پرۆسه‌یه‌کی تووندوتیژی هێز و ده‌سته‌ڵاتدا. ئه‌وه‌ی له‌م گه‌شه کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسییه‌دا خاوه‌نی تووندوتیژیی و هێز و ده‌سته‌ڵات نه‌بێت، نه ده‌بێته خاوه‌نی نیشتیمان و نه ده‌وڵه‌ت. هه‌ڵه‌ی کورد له سه‌دان ساڵی رابوورددا، بریتییه له پراکتیزه‌نه‌کردنی تووندوتیژیی و هێز و ده‌سته‌ڵات. هه‌موو ئه‌مانه‌ش ده‌بوایه له‌پێش ساڵی سفره‌وه پراکتیزه بکرایه، چونکه سه‌رده‌مه‌کان، سه‌رده‌می پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژیی بووه بۆ نیشاندانی هێز و ده‌سته‌ڵات. زلهێزه‌کان له تووندوتیژیی تێگه‌یشتوون نه‌ک له گفتووگۆکردن. شێخ مه‌حمود جوانی گوتووه، هه‌ق ده‌سه‌ندرێت نادرێت.
پاراستنی نیشتیمان و ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی به ته‌نها ده‌سته‌یه‌ک نییه، وه‌ک حکومه‌ت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌رکی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایه. حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت لێره‌دا ته‌نها ئامرازن بۆ پاراستنی نیشتیمان. ده‌وڵه‌تیش هه‌میشه پێویستی به پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژییه بۆ پاراستنی نیشتیمان. هه‌موو سه‌رده‌مێک تایبه‌تمه‌ندێتیی خۆی هه‌یه، هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کیش له سه‌رده‌می خۆیدا، هه‌وڵ نه‌دات سوود له‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ببینێت، ئه‌وا له ئاینده‌دا هه‌رگیز ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆی. بۆ نموونه پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژیی داعش. ئه‌گه‌ر بێتوو هه‌زار ساڵ بگه‌ڕێینه‌وه دواوه و داعش له‌و سه‌رده‌مه‌دا قووتبکهینهوه، ئه‌وا داعش نه‌ک به ته‌نها سووریا و عێراقی به ته‌واوی داگیرده‌کرد، به‌ڵکوو ده‌یتوانی زیاد له نیوه‌ی جیهان داگیربکات و بیکاته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه.
تۆ ده‌توانیت خاوه‌نی نیشتیمان بیت و بێ ده‌وڵه‌ت بیت و ژێرده‌ست بیت، ده‌شتوانیت بێ نیشتیمان بیت و ببیته خاوه‌نی نیشتیمانێکی گه‌وره و ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز. ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ پراکتیزه‌کردن تووندوتیژییه. لێ هه‌موو ئه‌مانه‌ش له کات و سه‌رده‌می خۆیدا. گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیی به سه‌ختتریین قۆناغدا تێپه‌ڕیوه، ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه‌شی له کاتی خۆیدا، نه‌یانتوانیوه هه‌تا ئه‌و په‌ڕی تووندوتیژیی نه‌ک به‌رگریی له نیشتیمانی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵکوو هێرشیش بکه‌ن، هه‌نووکه هه‌رگیز ناتوانن، یه‌ک مه‌تر زه‌ویی زهوتکرایان وه‌ربگرنه‌وه. کورده‌کان گه‌وره‌تریین نموونه‌ی ئه‌م راستییه‌ن. هیندییه سووره‌کانی ئه‌مێریکا، به تووندوتیژتریین شێوه سه‌رکووتکران و داگیرکران. بێزه‌نتینییه‌کان له‌ناوبران. پۆڵۆنییه‌کان، دانمارکییه‌کان، ئه‌مانه هێنده هێرش کراوه‌ته سه‌ریان، که نیشتیمانه‌که‌یان مشتێکی ماوه‌ته‌وه.
جیاوازیی نێوان ئێمه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌وه‌دایه، که ئێمه‌ی کورد به‌شێکی که‌ممان چ له خه‌می نیشتیمان‌دا بووین و چ ئێستاش له خهمیداین. به‌شێکی گه‌وره‌مان نیشتیمانی کورد به موڵکی ئه‌و نه‌ته‌وانه ده‌زانن، که داگیریان کردوون، هه‌ربۆیه هه‌موو هه‌وڵێکیان بۆ ئه‌وه‌یه، که ببنه به‌شێک له نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان. له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کانی کورددا هه‌میشه به‌شێکی گه‌وره هه‌بووه، که ناپاک بووه به‌رانبه‌ر به نیشتیمان، له هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا ده‌سته‌ڵاتێک نه‌بووه، که کورد به زه‌بری هێز و ده‌سته‌ڵات له‌یه‌کتریی نزیکبکاته‌وه. له‌م سه‌رده‌مه مۆدێرنه‌شدا، ته‌نها ده‌وڵه‌ته دانپێداهێنراوهکان مافی پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژییان هه‌یه، ئه‌مه‌ش تووندوتیژییه‌کی رێکخراوه، تووندوتیژییه‌کی ئۆرگانیزه‌کراوه. ته‌ماشای تورکیا بکه‌ن، که به ئاره‌زووی خۆی چ پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی ده‌کات و چ هه‌وڵی داگیرکردنی خاکی تر ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ که‌س له‌به‌رانبه‌ریدا ده‌م بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێکی دانپێدانههێنراو پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی بکات، ئه‌وا وه‌ک لایه‌نێکی تیرۆریست ناوزه‌ند ده‌کرێت و جیهانیش له‌به‌رانبه‌ریدا بێده‌نگ نابێت.
حکومڕانیی دیکتاتۆر له به‌شێکی بچووکی جیهاندا بوونی ماوه و هیچ که‌س حه‌زی پێناکات، لێ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دوو هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، یان هه‌زار ساڵ پێش ئێستا، ئه‌وا ده‌بینین، که پێویستییه‌کی گه‌وره‌ی کورد بووه، که به‌داخه‌وه کورد نه‌یبووه. پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه، بۆچیی؟ وه‌ڵام، چونکه، ته‌نها له سایه‌ی حکومڕانییه‌کی دیکتاتۆردا ده‌کرا کورد لێک‌نزیک بکرێته‌وه، له رێگای دیکتاتۆرییه‌ته‌وه پراکتیزه‌ی تووندوتیژیی بکرایه، نه‌ک بۆ به‌رگرییکردن له خود، به‌ڵکوو بۆ هێرشکردن. ده‌شێت وه‌ک نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌م ره‌خنه‌گرتن و گله‌یی و گازنده‌یه له باب و باپیرانمان بکه‌ین، ئه‌مه‌ش هه‌قێکی ره‌وایه. چونکه ئه‌گه‌ر ئه‌وان تووندوتیژبوونایه، هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی تر بوێریی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌کرد، داگیرمان بکات. نه‌وه‌ی ئاینده‌ش به دڵنیایی ره‌خنه‌ی ئه‌وه له ئێمه ناگرن، که بۆچیی له‌گه‌ڵ به‌غداد رێکنه‌که‌وتن هه‌تا مووچه‌مان هه‌بێت، به‌ڵکوو به‌پێچه‌وانه، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌گرن، که بۆچیی هێنده لاواز و بێده‌سته‌ڵات و زه‌لیل بووین به‌رانبه‌ر به دوژمنان و داگیرکاران. ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌مان لێده‌گرن، که ژێرده‌سته‌یی ئه‌وان به‌رهه‌می لاوازیی ئێمه‌یه.
یولیووس سێزا، سه‌ره‌تا وه‌ک سه‌ربازێکی ساده و ساکاری ناو سووپای رۆم ده‌ستیپێکرد، پاشان به وریایی و توانای خۆی گه‌یشت به پله‌کانی کۆنسوڵ و ژه‌نڕاڵ و دواتریش وه‌ک دیکتاتۆرێک فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی رۆمی کرد. دیکتاتۆرێک که هه‌موو شتێکی له‌پێناوی رۆمدا ده‌کرد، به‌شێوه‌یه‌ک که فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی زیاد له سه‌دا بیستی جیهانی ده‌کرد. سێناتۆره‌کانی رۆم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه دیکتاتۆرییه‌دا نه‌بوون، چونکه سێزا هه‌وڵی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆماری رۆمه‌کانی دا و ده‌یویست فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌کی هیراشیی دابمه‌زرێنێت، که دواجار دوای مه‌رگیی گه‌یشت به‌م ئامانجه. سێزا له‌سه‌ر ده‌ستی سێناتۆره‌کانی رۆم خۆی کووژرا، بیست و سێ‌جار چه‌قۆیان کرد به سکیدا. کوژرانی سێزا گه‌وره‌تریین زیانی به رۆم گه‌یاند، که دواجار هه‌موو له‌وه تێگه‌یشتن، که چ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییان کردووه.
هه‌نووکه دیموکراتیی له‌ناو کورددا بێجگه له بهڕهڵڵایهتییهکی گه‌وره هیچی تر نییه، که هه‌تا بێت زیانی زیاتر به کورد ده‌گه‌یه‌نێت و سیاسیی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ترمان بۆ به‌رهه‌مدێنێت. هیواخواستن به سێزایه‌ک له‌ناو کورددا، سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ئاینده‌مان. سێزایه‌ک هێز پیشان بدات، سێزایه‌ک، که دوژمن سڵی لێبکاته‌وه، سێزایه‌ک هه‌موو شتێک بکات بۆ کورد و سڵ له هیچ نه‌کاته‌وه. سێزایه‌ک هێز و ده‌سته‌ڵات پیشان بدات. سێزایه‌ک به سووپایه‌کی گه‌وره و گرانه‌وه نه‌ک به‌ره‌و که‌رکووک و خانه‌قین بڕوات، به‌ڵکوو بچێت به‌غدادیش داگیربکات.
تورکه‌کان خاوه‌نی یه‌ک بست زه‌ویی نه‌بوون، به‌ڵام به پراکتیزه‌کردنی تووندوتیژیی ئێمڕۆ خاوه‌نی گه‌وره‌تریین خاکن، که به‌شێکی گه‌وره‌ی هی ئێمه‌ی کورده داگیریان کردووه. شانازیی به ئیستانبوڵه‌وه ده‌که‌ن، که خاکی خۆیان نییه و داگیریان کردووه.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، که ته‌نها و ته‌نها هێز و ده‌سته‌ڵات و تووندوتیژیی ده‌مانگه‌یه‌نێته ئامانج و هیچی تر. کێشه، کێشه‌ی مووچه نییه، به‌ڵکوو کێشه‌ی خاکه. هێزێکی تووندوتیژ، که به زه‌بری هێز هه‌موو کورد یه‌کبخات، نه‌ک هه‌ر که‌سه و به ئاره‌زووی خۆی سه‌فه‌ر بکات بۆ به‌غداد بۆ رێککه‌وتن و دابچڕانی به‌شێک له هه‌رێم و لکاندنی به عێراقه‌وه. ئه‌گه‌ر له خانوویه‌کدا دیلیان کردیت، ئه‌وا هه‌وڵمه‌ده به دیلیی ژیانی تێدا به‌ریته سه‌ر، به‌ڵکوو خانووه‌که بستووتێنه و خۆت ئازاد بکه.
02.01.2021