مەحما خەلیل: دۆخی شنگال خراپە
K24 – ھەولێر:
مه‌حما خه‌لیل قایمقامی قه‌زای شنگال تایبه‌ت به كوردستان24ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هێزه زۆرانه‌ی له شنگالن؛ دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزه.
گوتیشی: تا ئێستا رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا جێبه‌جێنه‌كراوه و داوا ده‌كه‌ین رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێبكرێت.
له باره‌ی دۆخی هاووڵاتییانی شنگالیش گوتی: تا ئێستا زیاتر له 20 هه‌زار خێزانی سنووری شنگال گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر زێدی خۆیان و ئه‌گه‌ر دۆخی شنگالیش باشتر ببێته‌وه، به‌شێكی زۆر له ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان خۆیان.