ئەفسەرێکی سوپای عێراق لە بەغدا کوژرا

چەند تەقینەوەیەك لە بەغدا روویاندا
بەغدا - ئەرشیف
بەغدا - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

بەهۆی تەقینەوە لەناو بنکەیەکی سەربازیی لە بەغدا، ئەفسەرێکی سوپای عێراق کوژرا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لەناو بارەگایەکی سەربازیی لە بوعیسەی سەربە ناوچەی دۆرە، ئەفسەرێکی سوپای عێراق کوژرا.

هاوکات مەبروک جەغیفی قایمقامی قەزای حەدیسە لە رۆژئاوای ئەنبار رایگەیاند، بۆمبێک بە دوو منداڵدا تەقییەوە و یەکێکییان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەشیان بەسەختی برینداربوو، کە خوشکی یەکتربوون.

لەلایەكی دیكە بۆمبێکی دیکەش لەبەردەم دوکانێکی مەی فرۆشتن لە ناوچەی بەتاوین لە ناوەڕاستی بەغدا تەقییەوە و کەسێک برینداربوو.