ئاگرەکەی سنووری پێنجوێن بە تەواویی کۆنتڕۆڵ کرا

ئاگرەکەی سنووری پێنجوین دوای سێ ڕۆژ لە بەردەوامبوونی، ئەمڕۆ بە تەواویی کۆنترۆڵ کرا.

شەممە 30ـی ئابی 2025، هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن تایبه‌ت به‌ كوردستان24 گوتی: بە هاوکاری تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، هەروەها بەرگریی شارستانی و هاووڵاتییانی خۆبەخش توانرا ئاگرەکەی سنووری پێنجوین کۆنترۆڵ بکڕیت و ڕێگری لە تەشەنەکردنی بکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندبوو، کەسێکیان بە تۆمەتی تێوەگلان لە کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کردووە.

پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، بە هۆکارێکی نادیار لە ئاگر لە چەند گوندێکی سنووری پێنجوێن کەوتەوە، کە نزیکەی هەزار دۆنم پووش، پاوان و دارستان سووتاون، بەو هۆیەوە دوو کەسیش بریندار بوون.

 
 
 
Fly Erbil Advertisment