بێژه‌رێكی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا كۆچی دوایی كرد
"ماوه‌ی (63) ساڵ له‌كاری بێژه‌ری به‌رده‌وام بووه، چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان كردووه"

K24 - هه‌ولێر:
بنه‌ماڵه‌ی لاری كینگ، بێژه‌ره به‌ناوبانگه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه (23ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) "لاری كینگ"، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری "لۆس ئه‌نجلس"، دوای ململانێیه‌كی درێژ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له‌ته‌مه‌نی (88) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
له‌سه‌ر هه‌ژماری تویته‌ری "كینگ"، به‌یاننامه‌ی كۆمپانیای ته‌له‌ڤزیۆنی "Ora TV" بۆ ماته‌منی ئه‌و بێژه‌ره بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له‌و كه‌ناڵه بێژه‌ر بووه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، كار و ده‌ستكه‌وته پیشه‌ییه‌كانی "لاری كینگ" خراوه‌ته‌ڕوو، كه ماوه‌ی (63) ساڵ به‌رده‌وام بووه، چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان كردووه، به تایبه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه.
له (19ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر)ی ساڵی رابردوو، ئاهه‌نگی له‌دایكبوونی له ته‌مه‌نی (87) ساڵی له نه‌خۆشخانه بۆ كرا.
پێشتر میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه گوازرایه‌وه و له‌ژێر ئامێری هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد له‌ژێر چاره‌سه‌رییه.
كینگ، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌شێوه‌ی راسته‌خۆ، له نێوان ساڵانی (1985-2010)،له‌كه‌ناڵی (سی ئێن ئێن)، ناوبانگێكی زۆر به‌ده‌ستهێنا، له ساڵی (2013)ه‌وه هاوكاری تۆڕی (RT) ده‌كرد.
سه‌رچاوه: RT
د.ی