مه‌رجه‌كانی به‌جێهێنانی سوننه‌تی عو‌مره بۆ عومره‌كارانی هه‌رێم راگه‌یه‌ندران
گه‌شتی عو‌مره بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن و سوننه‌تی عو‌مره به‌جێبهێنن، ده‌ستیپكرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له پێناو پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیان ژماره‌یه‌ك مه‌رج و رێنمایی دانراوون.

K24 – هه‌ولێر:
گه‌شتی عو‌مره بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی سعوودییه بكه‌ن و سوننه‌تی عو‌مره به‌جێبهێنن، ده‌ستیپكرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، له پێناو پاراستنی ته‌ندرووستی هاووڵاتیان ژماره‌یه‌ك مه‌رج و رێنمایی دانراوون.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عو‌مره، سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی سەبارەت بە مەرج و رێکارەکانی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بۆ عومرەکاران، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
مه‌رجه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شتی عه‌مره
یه‌كه‌م: ته‌مه‌نی له نێوان (18 - 50) ساڵ بێت.
دووه‌م: تێچووی كۆرۆنا له هه‌رێم و له سعوودییه له‌سه‌ر عومره‌كاره‌كه ده‌بێت.
سێیه‌م: له سعوودییه عومره‌كاران بۆ ماوه‌ی (3) رۆژ له میوانخانه‌كان كه‌ره‌نتین ده‌كرێن و نابێ ده‌ربچن. هه‌ر گه‌شتێك (10) رۆژه و ئه‌و سێ رۆژه‌شی تێدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
چواره‌م: هیچ جۆره زیاره‌تێكی مه‌یدانی نییه بۆ مه‌زاره پیرۆزه‌كانی شاری مه‌ككه و مه‌دینه.
پێنجه‌م: هه‌ر پاسێك ده‌بێت (24) عومره‌كاری تێدا بێت له جیاتی (45) كه‌س. ئه‌مه‌ش كرێی پاسه‌كان زیاتر ده‌كات.
شه‌شه‌م: شوێنی مانه‌وه له هه‌ر ژوورێك بۆ (2) كه‌س ده‌بێت له جیاتی (4) كه‌س. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی گرانبوونی كرێی مانه‌وه، چونكه عومره‌كاره‌كه ده‌بێت تێچووی ئه‌و دوو ته‌خته‌ی دیكه‌ی نووستن له ژووره‌كه‌دا بدات.
حه‌وته‌م: عومره‌كار بۆی نییه له یه‌ك عو‌مره زیاتر بكات له ماوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ئه‌لیكترۆنی له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له مه‌ككه.
هه‌شته‌م: له كاتی تووشبوونی كه‌سێك به كۆرۆنا له ناو كاروانه‌كه، ئه‌وان هه‌موویان بێ جیاوازی بۆ ماوه‌ی (14) رۆژ كه‌ره‌نتین ده‌كرێن. له‌و ماوه‌یه تێچووی چاره‌سه‌ر و خواردن و مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر خۆیان ده‌بێت.
نۆیه‌م: سه‌باره‌ت به گه‌شتی فڕۆكه‌وانی تا ئێستا دیار نییه و زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودیی نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی باس ده‌كرێت ته‌نیا پێشهاته. ئه‌گه‌ر هاتوو له كاتی نه‌كرانه‌وه‌ی هێڵی فڕۆكه‌وانی ئه‌وا گه‌شته‌كه به شێوه‌ی ترانزێت ده‌بێت و نرخه‌كه‌شی هه‌ڵده‌كشێت.
ده‌یه‌م: پێویسته هه‌موو مه‌رجه‌كان و ناوه‌ڕۆكی گه‌شتی عو‌مره به شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به هاووڵاتیان رابگه‌یه‌ندرێت و بزانرێت ئه‌م مه‌رجانه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی حه‌جی سعوودییه‌وه ده‌رچوونه.