"كۆنترین زیندانی هه‌رزه‌كار" دوای (68) ساڵ زیندانی ئازاد كرا
له ته‌مه‌نی (15) ساڵییه‌وه زیندانی كراوه و "ئازادكردنی به مه‌رج"ی ره‌تكردووه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، "كۆنترین زیندانی هه‌رزه‌كار" له ئه‌مه‌ریكا ئازاد كرا، دوای ئه‌وه‌ی (68) ساڵی له ناو قه‌فه‌سی زیندان به‌سه‌ربرد، كه له ته‌مه‌نی (15) ساڵیدا، به به‌شداریكردن له هێرشی چه‌كداری تۆمه‌تبار كراوه، به‌ڵام زیندانییه‌كه داواكردنی "ئازادكردنی به مه‌رج"ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
جۆزێف لیگۆن، "كۆنترین زیندانی هه‌رزه‌كار"، له ته‌مه‌نی (83) ساڵیدا، له به‌ندیخانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌نسلڤانیا ئازاد كرا، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی (1953) دانی به‌وه نا، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هه‌رزه‌كاری دیكه، به سه‌رخۆشی به‌شداری له تاوانی هێرشكردن كردووه، به‌ڵام ره‌تیكردووه‌ته‌وه، كه كه‌سی كوشتبێت.
لیگۆن، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هه‌رزه‌كار، له شاری فلادلفیا، به‌شداری له هێرشێكدا كردووه، كه تێیدا (2) كه‌س كوژران، ئه‌و كات به كوشتن و هێرشكردن تۆمه‌تبار كرا و به هه‌تاهه‌تایی سزادرا، به‌ڵام تۆمه‌ته‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه.
لیگۆن، پێیوایه ئه‌و بووه‌ته قوربانی تاوانێك، كه نه‌یكردووه، هه‌ر له‌و كاته‌وه ره‌تیكردووه‌ته‌وه، داواكاری "ئازادكردنی به مه‌رج" پێشكه‌ش بكات، ساڵی (2012) دادگا سزای سه‌ر "لیگۆن"ی به ناده‌ستووری هه‌ژماركرد و به سزایه‌كی توند و نا ئاسایی ناساند.
دوای ئه‌وه‌ی لیگۆن حوكم درا، ویلایه‌تی به‌نسلڤانیا یه‌كێك له‌و ویلایه‌تانه بوو، كه ره‌تیكرده‌وه سزای هه‌تاهه‌تایی سووك بكات.
پارێزه‌ره‌كه‌ی لیگۆن، له ساڵی (2020) داواكاری پێداچوونه‌وه‌ی بۆ سزاكه‌ی كرد و دادگا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئازادكردنی داوه، به‌ڵام له‌باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی داواكاری "ئازاد كردنی به مه‌رج" لیگۆن گوتی: "حه‌زده‌كه‌م ئازاد بم، به‌ڵام زۆربه‌ی جار رێكاره‌كانی ئازاد كردنی به‌مه‌رج قورسه، به‌بێ پرسكردن، ناتوانی له شار بچیته ده‌ره‌وه، ئه‌مه به‌شێكه له ئازادییه‌كانی من".
لیگۆن، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو (11ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له ده‌زگای فۆنێكسی چاكسازی ئازاد كرا، دوای ئه‌وه‌ی (68) ساڵ زیندانی كرا.
سه‌رچاوه: عه‌ره‌بی پۆست
د.ی