ته‌ندروستی عێراق داشبۆردی خۆتۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌خاته به‌رده‌ست هاووڵاتییان
هاووڵاتییان ده‌توانن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ناوی خۆیان تۆماربكه‌ن

K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گشتیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه داشبۆردی خۆتۆماركردن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنای خسته به‌رده‌ست هاووڵاتییان.
له سایته ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌دا هاووڵاتییان ده‌توانن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ناوی خۆیان به‌شێوه‌یه‌كی پێشوه‌خته تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێكوته‌ی كۆرۆنا بۆ خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن و بهریزبهندی و به‌گوێره‌ی به‌رواری خۆتۆماركردن نۆبه‌تی وه‌رگرتنی پێكوته‌كه‌یان بۆ دیاری ده‌كرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان بتوانن به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ناوی خۆیان تۆمار بكه‌ن، ده‌توانن كرته له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه‌ن:
سیسته‌مى تۆمارى پێشوه‌خت بۆ ڤاكسینى دژه كۆڤیدى 19
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، دوای گه‌یشتنی ڤاكسینی "ئه‌سترا زینیكا" پشكی هه‌رێم له‌و پێكوته‌یه ته‌رخانكرا و ره‌وانه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان كراون.
ئه‌مڕۆش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گشتاندنێكدا بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، رێنماییه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گشتاندنه، كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه زیاد ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر بنكه تایبه‌ته‌كان زیاد نه‌بێت و پێشنه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ش بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وانه به قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه ده‌ده‌ن، كه له ده‌وامكردن به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته میكانیزمێك بۆ هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینه‌ك دابنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆتۆماركردن به‌كار بهێندرێت.
H.B