وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی كوتان به ڤاكسینی كۆرۆنای ده‌ركرد
سه‌ره‌تا له كه‌سانی به‌ساڵاچوو، پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن

K24- هه‌ولێر:
دوای گه‌یشتنی به‌شی هه‌رێم له‌و بڕه ڤاكسینه‌ی "ئه‌سترا زینیكا"، كه گه‌یشتووه‌ته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له گشتاندنێكدا بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی ته‌ندروستی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێم، رێنماییه‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گشتاندنه، كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی له‌سه‌ره، ژماره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی پێدانی ڤاكسینه‌كه زیاد ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر بنكه تایبه‌ته‌كان زیاد نه‌بێت و پێشنه‌ی پێدانی ئه‌و ڤاكسینه‌ش بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان، كه‌سانی به‌ساڵاچوو، ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه و ئه‌و مامۆستایانه ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وانه به قۆناغی 12ی ئاماده‌یی و ئه‌و پۆلانه ده‌ده‌ن، كه له ده‌وامكردن به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، پێویسته میكانیزمێك بۆ هه‌ڵمه‌تی پێدانی ڤاكسینه‌ك دابنرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خۆتۆماركردن به‌كار بهێندرێت.
ده‌قی گشتاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

