(9)ی نیسان.. ساڵیادی كهوتنی "بت"ـه
(18) ساڵ لهمهوبهر رژێمی بهعس رووخێنرا

K24 - ههولێر:
(18) ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی دیکتاتۆر، کە لە لایەن ئەمهریکاوە لە(9ی نیسان/ ئهپرێلی 2003)هوه لە ناوبرا، لەدوای ئەو ھەموو ساڵە لە رووخانی ئەو رژێمە لەگەڵ ئەوەی کورد قوربانی سەرەکی تاوانەکانی دەستی سەدام حسێن بوو، بەڵام بووە دەرفەتێک تا کورد بهپێی دهستوور ببێتە خاوەن حکومەت و پەرلەمان و سیستەمی حکومڕانی، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە تا ئێستا حکومەتی عێراق قهرهبووی کەسوکاری قوربانیانی دەستی رژێمی بەعسی نەکردووهتەوە، بریکاری وەزارەتی شەھیدانیش ئاماژهی بهوه كرد، بۆ ئەوەی بتوانین مافەکانمان وەرگرین لە بەغدا پێویستە کورد یەک ھەڵوێستبن.
(18) ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسدا تێپەڕ دەبێت، کە قۆناغی دوای سەدام حسێنی دیکتاتۆر قۆناغێکی گرنگ بوو بۆ کورد و بە تایبەت باشووری كوردستان، كە بەخێرایی پێی نایە قۆناغێکی گرنگی بە سیستەمکردنی دامەزراوەکانی بە شێوەیەکی دیموکراسی، بەرەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی شەھیدان و ئەنفال کراوەکان روونیكردهوه، کورد قوربانی سەرەکی دەستی رژێمی بەعس بوو، ئەوەی دوای حکومی سەدام حسێن ھەنگاومان بۆی نا لە دروستکرنی پەرلەمان و حکومەت بەرھەمی خوێن و قوربانیانیدانی خەڵكی كوردستانە.
میللەتی کورد زۆرترین قوربانی دەستی رژێمی بەعسە، بەو نەھامەتیانەی ئەو رژێمە بەسەریان ھێناوە ھەر لە شاڵاوی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆسایدکردنی خەڵکی کوردستان، محەمەد چوچانی، کەمئەندامی سەنگەرە و یەکێکە لە قوربانییەکانی دەستی رژێمی بەعسی عێراق، ئەو پێی واییە بە یەکگرتوویی تواندرا رژێمی عێراق لە ناوببرێت، ئێستاش بە یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد دەتوانی ھەنگاو بنێن بۆ زیاتر بەھێزكردنی كوردستان.
لە ساڵی (2003) بە کۆمەکی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، ئەمهریکا رژێمی بەعسی لەناو برد، بەڵام لە دوای ئەو ھەموو ساڵە و تا ئێستا قوربانیانی دەستی رژێمی بەعس بە شێوەیەكی شایستە قەرەبوو نەکراونەتەوە، ھەرچەندە لە سەرەتای ساڵی (2005) دادگایەکی تایبەتمەند بە بەجینۆسایدناساندنی تاوانەکانی حزبی بەعس دامەزرا لە عێراق و لەماوەی (5) ساڵی سەرەتای کارەکانیدا، (5) کەیسی کوردی یەکلاییکردەوە و بەجینۆسایدناسێنرا، بەڵام لە دوای ئەو کاتهوه، بەھۆی ملمیلانێی تایفی و سیاسییەوە (16) کەیسی دیكە بە ھەڵواسراوی مانەوە، تا ئێستا قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان نەکراوەتەوە.
د.ی