كۆشكی سپی: له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا كار بۆ دانانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌ك ده‌كه‌ین
جه‌یك سۆلیڤان: ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه به‌توندی ئیدانه ده‌كه‌ین و هەموو کارێك دەکەین بۆ پارێزگاریكردن له هاوپەیمانانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە

K24- هه‌ولێر:
جەیك سۆلەڤان، راوێژکاری نیشتمانیی کۆشکی سپی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکهی شەوی رابردووی سه‌ر شاری هەولێر رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات و دووپاتیكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا كار بۆ دانانی سیسته‌می به‌رگریی دژه‌مووشه‌ك ده‌كات.
ئه‌م گوتانه‌ی راوێژکاری نیشتمانیی کۆشکی سپی له میانه‌ی دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "سی بی ئێس نیوز"ـی ئه‌مه‌ریكی هاتوون و گوتی: سەرکۆنەی هێرشەکانی هەولێر دەکەین و جه‌ختیشیكرده‌وه، هەموو کارێك دەکەین بۆ پارێزگاریكردن له هاوپەیمانانمان و بەرژەوەندییەکانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە.
سۆلیڤان ئاشکراشیکرد، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ دانانی سیستەمی بەرگریی دژهمووشەکی ده‌كه‌ن، له‌پێناو بۆ پاراستنی شارەکانی خۆیان.
H.B