بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عێراقی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما روو له نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن و شه‌پۆڵێكی بارانبارینیش له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، روو له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق بگرێته‌وه و دووپاتیكرده‌وه، له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وا رووده‌دات.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ كۆتاییهاتنی وه‌رزی زستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له ئارادا نییه و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماش له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا مانای كۆتاییهاتنی وه‌رزی سه‌رما نییه و پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆڵه سووك و مامناوه‌نده‌كانی بارانبارین به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها پێشتریش ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌ی كردبوو، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو (7ـی ئادار/مارسی 2023)، بارانبارین و هه‌وره‌تریشقه روو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و پله‌كانی گه‌رماش نزم ببنه‌وه.