دادگا دوای 40 ساڵ بێتاوانی زیندانییه‌ك ده‌سه‌لمێنێت

K24 - هه‌ولێر:
زیندانییەک لە ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا دوای بەسەربردنی 40 ساڵ لەزیندان، له‌لایه‌ن دادگاوه بێتاوانییه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنرێت.
زیندانەکە ناوی بۆریس هاستینتگەرە و لەساڵی 1983 بەتۆمەتی دزی، توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی تۆمەتبارکرابوو.
ويليام سی رایان، دادوه‌ری دادگایی کالیفۆڕنیا دوای 40 ساڵ پشتڕاستیکردەوە بۆریس ئەو تاوانانەی ئەنجامنەداوە و بڕیاری ئازادکردنی دا.
لە رۆژی ناساندنی بۆریس هاستینگەر بەبێ تاوان، دادگای کالیفۆڕنیا رایگەیاند، بەهۆی لێکۆڵینەوە لە (دی ئێن ئەی)ـیانه‌ی لەشوێنی تاوانەکە دۆزراونەتەوە دەرکەوتووە، بۆریس بێتاوانە و بڕیاری ئازادکرنیدا.
دادوه‌ری دادگاكه به‌هیچ بڕه پاره‌یه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و زیندانییه‌ی نه‌كرده‌وه، ته‌نها پێی گوت، "داوای لێبووردنت لێده‌كه‌ین، به‌بێ تاوان زیندانیمان كردی".