لە سنووری قەزای ماوەت مینێک بە هاووڵاتییەکدا تەقیەوە

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند، لە سنووری قەزای ماوەت مینێك بە هاووڵاتییەکدا تەقییەوە و، بەهۆیەوە هاووڵاتیەکە بەشێك لە جەستەی لەدەستدا.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ـی نیسانی 2023) لە کێڵگە مینێکی سنووری گوندی گەڵاڵە لە قەزای ماوەت، بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دژە کەسی کڵپەدار، هاووڵاتییەک بەناوی سەعید مەحمود شەریف (تەمەن 65 ساڵ) قاچێكی لەدەستداوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، بە مەبەستی چارەسەرکردنی و ئەنجامدانی نەشتەرگەری، بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
كۆی رووبەری زەویی پاككراوە كە لەلایەن دەزگای گشتیی کاروباری مینەوە پاککراونەتەوە، 736 هەزار و 195 مەتر دووجا و رێكخراوەكانیش 962 هەزار و 157 مەتر دووجایان لە مین پاككردووەتەوە، كە كۆی گشتی دەكاتە یەک ملیۆن و 698 هەزار و 352 مەتر دووجا.
کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو رووداوە لە گوندی گەڵاڵە بووە ئەو هاووڵاتیە چووە بۆ کۆکردنەوەی گیای بەهارە لە کێڵگەیەکی پاککردنەوەی مین و بەوهۆیەوە مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و قاچێکی لەدەستداوە.
به گوێرهی زانیارییهكانی دهزگای مین، لهسهردهمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گرنگییەکی زۆر بە پاککردنەوەی ئەو زەوییانە دراوه کە بە مین و تەقەمەنی پیس بوونە و تا ئێستاش توانراوە بە هەزاران مەتر دووجا پاکبکرێنەوە.
ژمارەی بریندارانی مین لە پارێزگاكای هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2022، به گوێرهی زانیارییهكانی دهزگای مین بهمشێوه بوو:
هەولێر 7، سلێمانی 7، دهۆك 4 و ئیدارەی گەرمیان 6 كەس، كۆی گشتیی برینداران بە مین لە هەرێم بۆ ساڵی 2022 بریتیی بووە لە 24 كەس.
ههروهها ژمارەی ئهو كهسانهی كه بههۆی مینهوه لە ساڵی 2022 گیانیان لهدهستداوه بهمشێوه بوو:
هەولێر 1، سلێمانی 3، دهۆك 1، ئیدارەی گەرمیان 2 كەس و كۆی گشتیش 7 كەس بووە، واتا كۆی قوربانییانی مین بە بریندار و كوژراوەوە لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 بریتی بووە لە 31 كەس.