پارتی و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:
بۆ تاووتوێكردنی پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان، سه‌ردانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی كرد و سه‌رۆكی شاندی پارتی ده‌ڵێت: یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی پێگه‌یه‌كی گرنگی سیاسی له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی سه‌رۆكی شاندی پارتی له چوارچێوه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، به‌بڕیاری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و له‌ژێر رۆشنایی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی سه‌ردانی برایانمان له یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان كرد، كه پێگه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
جه‌عفه‌ر ئیمێنكی گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دۆخی حوكمڕانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان تاووتوێكران، هه‌ردوولامان هاورابووین كه پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویسته له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، كه چیتر هه‌ڵبژاردن دوا نه‌كه‌وێت.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌كه رایگه‌یاند، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ پارتی مێژوو و هاوپه‌یمانێتی دوور و درێژمان هه‌یه.
غه‌فوور مه‌خمووری هه‌روه‌ها گوتی: "وه‌ك یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و دوا نه‌كه‌وێت".
مه‌خمووری ده‌ڵێت: "ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به یه‌كڕیزی هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن".