راگەیاندنی پارێزگای هەولێر: ئەگەر کێشەی کەم ئاویتان هەیە پەیوەندی بکەن

K24 – هەولێر:
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییانی شاری هەولێر دەکاتەوە، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەم ئاوی پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکەن لە لە سنووری شارەوانییەکان بۆ ئەو مەبەستەر تەرخانکراوە.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، "هەر هاووڵاتییەک لە سنووری هەر شەش بەڕێوەبەرایەتى شارەوانییەکەى هەولێر گرفت و کێشەى کەمى ئاوی هەبێت، بۆ چارەسەرکردنى دەتوانێت رۆژانە لە کاتژمێر 8ـى بەیانی تاکو کاتژمێر 10ـى شەو پەیوەندی بەو ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات".
سنوورى شارەوانى یەک
07515250001
07515260001
سنووری شارەوانی دوو
07515250002
07515260002
سنووری شارەوانی سێ
07515250003
07515260003
سنووری شارەوانی چوار
07515250004
07515260004
سنووری شارەوانی پێنج
07515250005
07515260005
سنوورى شارەوانی شەش
07515250006
07515260006