له‌تیف ره‌شید: شاعیری گه‌وره كه‌ریم عێراقی ماڵئاوایی لێكردین

K24 - هەولێر:
به‌هۆی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری عێراق، كه‌ریم عێراقی، سه‌رۆككۆمار په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق، به‌هۆی كۆچی دوایی شاعیری ناوداری عێراق، كه‌ریم عێراقی، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: شاعیری گه‌وره كه‌ریم عێراقی ئه‌مڕۆ ماڵئاوایی لێكردین، كه له رێگه‌ی به‌رهه‌مه ناوازه‌كانی، بواره‌كانی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌وڵه‌مه‌ند كرد.
سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌شڵێت: "سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكار و جه‌ماوه‌ر و خۆشه‌ویستانی ده‌كه‌م، خودای گه‌وره بیخاته ژێر به‌زه‌یی فراوانی خۆی".
عارف ئه‌لساعدی راوێژكار له حكومه‌تی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 1ـی ئه‌یلوولی 2023)، كه‌ریم عێراقی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌بوزه‌بی له ئیمارات به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
میدیای فه‌رمی عێراقیش هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌ریم عێراقی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و له تێلیگرام ئاماژه‌ی پێداوه و نووسیوویه‌تی: شاعیری گه‌وره‌ی عێراق، كه‌ریم عێراقی كۆچی دوایی كرد.
كه‌ریم عێراقی له دایكبووی 1955ـی شاری به‌غدایه، جگه له‌وه‌ی شاعیرێكی به‌ناوبانگه و میدیاكارێكی دیاریش بوو، له‌ساڵی 2019 خه‌ڵاتی شا عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌یسه‌ڵی جیهانی پێدراوه.