به‌ ڤیدیۆ: +18

سوتاندنی ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌لبانیا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/1a83923c-0dad-4949-92a1-8abf0f21887d/albani.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی " تیرانا " ی پایته‌ختی " ئه‌لبانیا " كه‌سێك ئاگر به‌رده‌داته‌ نه‌خۆشێك و به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌ خۆی و نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی قاوشه‌كه‌ش گڕ ده‌گرن.

سه‌رچاوه‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كردووه‌، ئه‌و به‌شه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شۆردنی گورچیله‌ و له‌ ناكاو ئه‌و تاوانباره‌ ماده‌یه‌ك كه‌ زوو گڕ ده‌گرێت، به‌ گیانی یه‌كێك له‌ نه‌خۆشه‌كاندا ده‌كات كه‌ له‌ قه‌ره‌وێڵه‌یه‌كی ته‌نیشت یه‌كێك له‌و خێزانانه‌دا ڕاكشاوه‌ كه‌ له‌ناو هه‌مان قاوشدان  و ئاگری تێبه‌رده‌دات و دواتر ئاگره‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی قاوشه‌كه‌.

شایه‌تحاڵه‌كان باسی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، به‌رله‌وه‌ی ئاگر له‌و نه‌خۆشه‌ به‌ربدات، شه‌ڕه‌ قسه‌ له‌ نێوان تاوانباره‌كه‌ و نه‌خۆشه‌كه‌دا ڕوویداوه‌.

ئه‌و پزیشكانه‌شی له‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌دا ئاماده‌ بوون،هۆكاری ئه‌و كرده‌وه‌یه‌یان نه‌زانیووه‌، به‌ڵام پۆلیس دوو كه‌سی به‌و هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیر كردووه‌، و هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ش گیراوه‌ كه‌ ئاگری به‌ردایه‌ نه‌خۆشه‌كان و به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی ئاگر له‌ گیانی خۆشی به‌رببوو.

به‌ڵام پاش لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاشكرا نه‌كراوه‌ كه‌ هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ و كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌ له‌سه‌ر چی بووه‌.

Fly Erbil Advertisment